چەند زانیارییەك لەسەر چەوری خوێن ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند زانیارییەك لەسەر چەوری خوێن ؟

 

 

1. هیچ جۆرە چەورییەك نیە بەناوی چەوری ژێر پێست، ئەوەی هەیە چەوری سیانییە ( Triglycerides) بەهەڵە پێی دەڵێن چەوری ژێر پێست.

2. چەوری بەسود بۆلەش (HDL) مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و بۆڕی خوێنەكان كەم دەكاتەوە، ئەم جۆرە چەورییە بە وەرزش زیاد دەكات و ئەوانەی ئەو چەورییەیان زۆرە كەمتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن، بە پێچەوانە بەرزی چەوری (LDL ) لە خوێن وا دەكات نەخۆش زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ ببێت.

3. چەوری زیاد لە خوێن هیچ نیشانەیەكی نیە وەكو سەر ئێشە، یان تێكچوونی باری جەستە دوای خواردنی ژەمێكی چەور، یان پێست چەوری بوون، تەنها هەندێك پەڵە لە دەم و چاوو پێست بەدیار دەكەوێت نیشانەی چەوری زیادن.

4. زۆربەی ئەوانەی چەورییان زۆرە هۆكارەكەی وراسیەو زۆر پەیوەندی بە جۆری خواردنەوە نیە، ئەگەر خواردنی چەور بخۆی چەوریت هەڵدەستێت ئەوە تێگەیشتنێكی هەڵەیە.

5. بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سور نەخۆیت لەبەر ئەوەی چەوریت زۆرە، ئەوا سەد لەسەد هەڵەیە، پێویستە هەموو مرۆڤێك ئەگەر باری ئابوری گونجاو بێت بەلانی كەم هەفتەی دوو جار گۆشتی سور بخوات، پارێز پێویستە بەس بەم شێوە توندە هەڵەیە.

6. زۆر لە نەخۆشەكان دوای توشبونیان بە نەخۆشی دڵ، دوای ماوەیەك فەحسی چەوری دەكەن دەبینن چەوریان نۆرماڵە یەكسەر حەبی چەوری ڕادەگرن ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە، پێویستە نەخۆش دوای توشبونی بە نەخۆشی دڵ یان جەڵتەی مێشك تا لە ژیان ماوە حەبی چەوری بخوات.

7. ئەو خێزانانەی لە تەمەنی زوودا تووشی نەخۆشی دڵ دەبن، پێویستە ئەندامانی تری خێزانەكە ساڵانە فەحسی چەوری بكەن هەر كاتێك بینیان بەرزە یەكسەر دەست بە حەبی چەوری بكەن تا لە ژیان ماون.

8. ئەوانەی حەبی چەوری وەردەگرن پێویستە شەش مانگ جارێك فەحسی ئەنزیمەكانی جگەر بكەن.

9. زۆر خواردنەوەی مادە كحولیەكان زیاتر چەوری سیانی بەرز دەكاتەوە.

(د. شاخەوان دزەیی – پزیشكی پسپۆڕی هەناو)

 

 

هه‌واڵی گرنگ