هێزێکی پێشمەرگە بەمەبەستی پاراستنی کێلەی نەوتییەکان رەوانەی ناحیەی قادر کەرەم سەر بە قەزای چەمچەماڵ کران، و رێگری لهكارمهندانی داناغاز دهكرێ له چونهدهرهوهیان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردیو كهوتووه، ئێوارەی دوێنێ 25ی حوزەیرانی 2022، ژمارەیەک زرێپۆش و هێزی بەرگری فریاکەوتن لە سلێمانییەوە رەوانەی ناحیەی قادر کەرەم کراون کە کێڵگەی گازی سروشتی کۆرمۆری لێیە.
رەوانە کردنی ئەم هێزە زیادەیە لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوو سێ جار کێلگەکە کرایە ئامانج و مووشەکباران کرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت به كوردیو راگهیاند، کارمەندانی داناغاز ڕێگریان لێدەکرێ لەچونەدەرەوەیان لەلایەن پۆلیسی نەوت وغازەوە.
سهرچاوهكه وتیشی ، كه كارمهندهكان وەک بارمتە بەکار دەهێنرێن و نەیانهێشتوە کە بچنه دەرەوە بەتایبەت کرێکارە بیانیەکان.
كێڵگەی گازی كۆرمۆر بە پێی گرێبەستێک کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧دا واژووی لەسەر کردووە، لە لایەن كۆمپانیای دانهگاز و كریسنت پتریۆلیۆمی ئیماراتییەوە کاری دەرهێنانی نەوت و گازی لێدەکرێت و رۆژانە ١٣ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی بهرههم دههێنێت.