شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی گەشتە کێڵگەی غازی کۆرمۆر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی گەشتە کێڵگەی غازی کۆرمۆر

شەوی رابردوو و قوباد تاڵەبانی بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان گەیشتە كێڵگەی غازی كۆرمۆر و رایگەیاند، کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت وبەرپرسانی تری ئەمنی، شە‌وی 25ی حوزەیرانی 2022، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کردو لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، لەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوو، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێدان کە کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان وەکو حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک رێگر نین لەبەردەم هاتووچۆی کارمەندان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لەڕوونەدانی لەو جۆرە هێرشانە.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا دڵنیایی درا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە، ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

جێی باسە ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە لە‌ چەند رۆژی رابردوو، سێ جار هێرشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.

 

هه‌واڵی گرنگ