کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاش بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە سبەینێوە دووبارە پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە  26 ی حوزه‌یرانی 2022 کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵە لەگەڵ بوونى توزێکى سووک، ئەگەرى زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، لە کاتەکانى ئێوارەدا پێشبینى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەى جیا جیا دەکرێت بە ئاسـتێکى مامناوەند، بە تایبەتى لە سنورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى ترى باشورى هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردوە،بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک هەیە لەسەر هەندێک ناوچە.

هه‌روه‌ها ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلە لەناوچە جیاجیاکاندا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 39

سڵێمانی : 37

دهۆک : 38

کەرکوک : 41

هەڵەبجە : 39

سۆران : 39

راپەرین : 40

گەرمیان : 43

 

هه‌واڵی گرنگ