بۆ موچەی مانگی 6 داهاتی پێویست لەبەردەستە و پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ موچەی مانگی 6 داهاتی پێویست لەبەردەستە و پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات

كوردیو
 
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنـێت،"ئێستا بۆ موچەی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داهاتی پێویست لەبەردەستە و پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات!".
 
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە،" هاوپەیمانان( ٢٢ ملیۆن دۆلار) دابیندەکەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"پارەی پێویست بۆ موچە کە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات (٥٩٨ ملیۆن دۆلارە) ،داهاتی نەوت بۆ موچە بەکاردێت(٥٠٠ ملیۆن دۆلارە) بەردەستە،داهاتی ناوخۆ نزیکەی (٢١٨ ملیۆن دۆلارە)".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بۆ موچە (٩٨ ملیۆن دۆلارە) دەبێت(٤٢ ملیۆن دۆلار) داهاتی سلێمانی بێت، (٥٦ ملیۆن دۆلار) داهاتی هەولێر".
 
عەلی حەمەساڵح ڕاشیگەیاندووە،"ئێستا بۆ موچەی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داهاتی پێویست لەبەردەستەو پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات!".

 

هه‌واڵی گرنگ