لە ئەردەن گازی ژەهراوی بڵاودەبێتەوە، 10 كەس گیانیان لەدەستداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئەردەن گازی ژەهراوی بڵاودەبێتەوە، 10 كەس گیانیان لەدەستداوە

 

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی ژەهراوی لە بەندەرێكی وڵاتی ئەردەن (10) كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە (250) كەسی دیكەش ژەهراوی بوون و تاكو دێت ژمارەی قوربانیەكانیش روو لە بەرزبوونەوە دەكات.

لەكاتی كاركردنی رۆژانە لە بەندەری عەقەبە، تانكیەكی گواستنەوەی گازی ژەهراوی، كەوتە خوارەوەو تێكشكاو لە ئەنجامدا بڕێك لە گازەكەی دزەیكردە هەوای بەندەرەكەوەو بەهۆیەوە (10) كەس گیانیان لەدەستداو (251) كەسی دیكەش تووشی ژەهراوی بوون هاتن.

وتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی رایگەیاند، تا ئێستا پسپۆڕان و تیمی كەرەستە مەترسیدارەكان لە بەرگری شارستانی مامەڵە لەگەڵ رووداوەكەدا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی كاركردنی رۆژانەدا لە بەندەری عەقەبە، تانكەرێك كە پڕبووە لە مادەیەكی گازی ژەهراوی لە كاتی گواستنەوەیدا كەوتۆتە خوارەوەو بەهۆیەوە دزەی گاز لە شوێنەكەی لێكەوتەوە.

روونیشیكردەوە، دەستبەجێ ناوچەكە گەمارۆدراوەو پزیشكی پسپۆڕ دەستیان بە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكە كردووە، هاوكات بەرگری شارستانیش ژمارەیەك تووش بووی ژەهراوی بوونی بە گازەكە گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەو سەرجەمیان لەژێر چارەسەردان.

سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایش و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئەردەن، پارێزگای عەقەبە بە فڕۆكە چۆڵكردن لە ڕێی ئاسمانەوە بەهێزكراوە.

لەلایەكی دیكەوە (نەدال مەجەلی) كۆمیساری گەشتوگوزارو ژینگە رایگەیاند، خێرایی با لەو شوێنە (1.9) مەترە لە چركەیەكداو ئاڕاستەكەی بەرەو باكوورە، ئەمەش وایكردووە فراوانبوونی بڵاوبوونەوەی ئەو ماددەیە بگرێتەوە.

هاوكات بەپێی راگەیەندراوێكی (فەیسەڵ شبول) وەزیری كاروباری راگەیاندن، حكومەت تیمێكی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە پێكهێناوە، كە وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ