ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس ئەپ له‌مه‌وبه‌دوا له چه‌ند مۆبایلێك كارناكات، هۆكاره‌كه‌ش بۆ كۆنبوون و به‌سه‌رچونی مۆدێلی ژماره‌یه‌ك مۆبایل ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
لەمبارەیەوە ئەمرۆ چوار شەممە ماڵپه‌ری سكای نیوزی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس ئەپ بڕیاریانداوه، له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له 49 جۆر و مۆدێلی مۆبایل كارنه‌كات و نه‌مێنێت.
به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه، له‌مه‌وبه‌دوا واتس ئەپ له مۆبایله‌كانی وه‌ك و ئایفۆن 5 ، ئایفۆنC5 وچه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی مۆدێله كۆنه‌كانی سه‌مسونگ و ئێڵ جی كارناكات.
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له ژماره‌یه‌ك مۆبایل كارنه‌كات، نوێكردنه‌وه و ئه‌پده‌یته به‌رده‌وامه‌كانی واتس ئەپ، كه ته‌نها له مۆبایله زیره‌كه پێكشه‌وتووه‌كاندا ده‌ستبه‌ده‌ر ده‌بن.