ژمارەی بەكارهێنەرانی سوشیال میدیا لە عێراق كەمیكردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی بەكارهێنەرانی سوشیال میدیا لە عێراق كەمیكردووە

 

 

سەنتەری میدیای دیجتاڵی لە ‌بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمساڵ رێژەی بەكارهێنەرانی تۆڕە ‌كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق گەیشتۆتە (25.53) ملیۆن بەكارهێنەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیادو كەمی بەكارهێنەران لە پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا بەم شێوەیەی خوارەوە:

- فەیسبووك : (17.95) ملیۆن بەكارهێنەری چاڵاكی لە ‌عێراق هەیە، بەراورد بە ‌ساڵی رابردوو (900) هەزار بەكارهێنەر كەمی كردووە.

- ماسنجەر: (15.10) ملیۆن بەكارهێنەری چاڵاكی هەیە، بەراورد بەساڵی رابردوو، ملیۆنێك و 100 هەزار بەكارهێنەری لەدەستداوە.

- ئینستاگرام : (14) ملیۆن بەكارهێنەری چاڵاكی هەیە، بە بەراورد بە ‌ساڵی رابردوو ملیۆنێك و نیو بەكارهێنەری لەدەستداوە.

- سناپ چات : (16.10) ملیۆن بەكارهێنەری چاڵاكی هەیە، ئەمساڵ (2.3) ملیۆن بەكارهێنەری زیاد كردووە.

- لینكیدین : (1.70) ملیۆن بەكارهێنەری هەیە، ئەویش (300) هەزار بەكارهێنەری زیاد كردووە.

- تویتەر : (2.50) ملیۆن بەكارهێنەری لە عێراق هەیە، بەراورد بە ‌ساڵی رابردوو (600) هەزار بەكارهێنەری زیاد كردووە.

- تیك تۆك : (23.88) ملیۆن بەكارهێنەری هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ