هەوڵەكانی قەدەغەكردنی تیك تۆك دەستیان پێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەوڵەكانی قەدەغەكردنی تیك تۆك دەستیان پێكرد

 

 

لێژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریكا دەنگدانێكی ئەنجامدا بۆ پێدانی دەسەڵاتێك بە سەرۆكی وڵاتەكەی تاكو بتوانێت تۆڕی كۆمەڵایەتی (تیك تۆك) قەدەغە بكات.

یاسادانەرانی لێژنەكە بە (24) دەنگ بەرامبەر (16) دەنگ پڕۆژە یاساكەیان پەسەند كرد، یاساكەش دەسەڵاتێكی نوێ دەداتە بەڕێوبەرایەتییەكەی بایدن بۆ قەدەغەكردنی تیك تۆك و ئەو بەرنامانەی دیكە كە مەترسییان لەسەر ئاسایش هەیە، تیك تۆك لەلایەن زیاتر لە (100) ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكییەوە بەكاردەهێندرێت.

دیموكراتەكانی لێژنەكە دژایەتی پڕۆژە یاساكەیان كرد كە لەلایەن سەرۆكی لێژنەكە مایكڵ مككۆڵی كۆمارییەكانەوە پشتگیری لێكراوە.

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا تیك تۆك ڕووبەڕووی هێرشی توند بۆتەوە، ئەوەش بەهۆی ترس و نیگەرانییەكانەوە لەسەر ئەوەی ڕەنگە زانیارییەكانی بەكارهێنەرانی بكەونە دەستی حكومەتی چینەوە، ئەوەش بەرژەوەندییە ئاسایشییەكانی ڕۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە.

لەم هەفتەیەدا كۆشكی سپی ماوەی 30 ڕۆژیدا بە دەزگا حكومییەكانی ئەمریكا بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی تیك تۆك لە هیچ ئامێرو سیستەمێكی فیدڕاڵیدا نەبێت، زیاتر لە 30 ویلایەتی ئەمریكاو كەنەداو دامەزراوە سیاسییەكانی یەكێتی ئەوروپا دابەزاندنی تیك تۆكییان لە ئامێرەكانی سەر بە دەوڵەتدا قەدەغە كردووە.

پڕۆژە یاساكە كە دەسەڵات دەداتە بایدن تاوەكو فەرمانی قەدەغەكردنی تیك تۆك دەربكات، هێشتا بەربەستی زۆری لەبەردەمدا ماوە تاوەكو ببێتە یاسا، پێویستە پڕۆژە یاساكە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریكاوە پەسەند بكرێت، سینات لە ژێر كۆنتڕۆڵی دیموكراتەكاندایە، دواتر ئەگەر لە هەردوو ئەنجوومەنەكەدا پەسەند كرا ئینجا ڕەوانەی بایدن دەكرێت تاوەكو پەسەندی بكات.

دوای دەنگدانەكە وتەبێژێكی تیك تۆك وتی، قەدەغەكردنی تیك تۆك لەلایەن ئەمریكاوە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی كلتورو بەهاكانی ئەمریكایە بۆ ملیاران كەس كە لە سەرانسەری جیهاندا خزمەتگوزارییەكەمان بەكاردەهێنن.

دوای دەنگدانەكە، مككۆڵ بە ڕۆیتەرزی وت پێشبینی دەكات، بەمزووانە تیك تۆك قەدەغە بكرێت و لەم مانگەدا ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەدەن.

نوێنەرێكی باڵای دیموكراتەكان لە لێژنەكەدا، گریگۆری میكس، وتی بە توندی دژایەتی پڕۆژە یاساكە دەكات، چونكە زیان بە پابەندبوونەكانمان دەگەیەنێت لە سەرانسەری جیهاندا، كۆمپانیای زیاتر دەباتە نێو كایەی چینەوە، كارەكان لێرە لە ئەمریكا لە ناو دەبات و بەها سەرەكییەكانی ئەمریكا بۆ ئازادی ڕادەربڕین و كارگێڕی ئازاد دەشكێنێت.

لێژنەی حكومەتی ئەمریكا بۆ وەبەرهێنانی بیانی كە دەزگایەكی بەهێزی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكایە، لە ساڵی (2020) دا بە كۆی دەنگ پێشنیارییان كرد ByteDance تیك تۆك لاببات، ئەوەش بەهۆی ترس و نیگەرانییەكانەوە سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی زانیارییەكانی بەكارهێنەران بگوازرێنەوە بۆ حكومەتی چین.

تیك تۆك و دەزگا ئەمریكییەكە بۆ زیاتر لە دوو ساڵە گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە پێیداویستییەكانی ئاسایشی زانیارییەكان، تیك تۆك وتی : زیاتر لە (1.5) ملیار دۆلاری بۆ هەوڵەكانی ئاسایش تەرخان كردووەو تۆمەتەكانی سیخوڕیكردن ڕەت دەكاتەوە.

مانگی ڕابردوو بایدن وتی دڵنیا نیە لەوەی واشنتۆن تیك تۆك قەدەغە بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ