پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە بەناوبانگترینیارییە مۆبایلەکانی جیهان، هاوبەشی لەگەڵBE@RBRICKکرد بۆ هێنانە ناوەوەی هەندێک لە شتە کۆکراوەکانی جیهان کە زۆرترین داواکارییان لەسەرە بۆ گۆڕەپانی شەڕ.
BE@RBRICK دیزاین و بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی MEDICOM TOY CORPORATION ئەنجامدراوە، فیگەرە کۆکراوەکانیBE@RBRICKئەمڕۆ بۆیەکەمین جار لە پۆپجی مۆبایلنمایش دەکرێن! لەیارییەکانیباتڵ ڕۆیاڵلەسەرErange، یاریزانەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی سێ جۆری زەبەلاحیBE@RBRICKدەدۆزنەوە کە بەسەر نەخشەکەدا بڵاوبوونەتەوە. بە کارلێککردن لەگەڵیان،یاریزانەکان دەتوانن پێداویستییەکان بەدەستبهێنن کە هاوتایە لەگەڵ جۆریBE@RBRICKکە دەیدۆزنەوە.
سەرەڕای ئەوەش، چوار هاوڕێیBE@RBRICKئامادە دەبن بۆ بەشداریکردن لەگەڵیاریزانەکان لە گۆڕەپانی شەڕەکاندا - وەک کڵاوی ئاستی3یBE@RBRICK،Ghillie Suit BE@RBRICK، ڕێبەری جیهانی ژێرزەویBE@RBRICK، و Air Drop BE@RBRICK - هەروەها کۆمەڵێک شتومەکینوێ،کە یارمەتییاریزانان دەدات کە کۆکراوەی تایبەتی خۆیان لە ناو یارییەکەداتایبەت بە پۆپجی مۆبایل وBE@RBRICKپیشان بدەن
ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لەTencent Games ڕایگەیاند: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ دابینکردنی سەکۆیەکی نوێ بۆ ئەم کۆکراوە تایبەتانە، و ناساندنی براندێکی بەڕاستیڕەوتسازی بە پۆپجی مۆبایل،BE@RBRICKکارێکی سەرنجڕاکێش و داهێنەرانە بەرهەم دەهێنێت و سنوورەکانی داهێنان لە بواری کۆکراوەداتێدەپەڕێنێت، هەروەک چۆن ئێمە سنوورەکان لەباتڵ ڕۆیاڵتێدەپەڕێنین. ئەوان هاوبەشێکینموونەیین بۆ پۆپجی مۆبایلو زۆر تامەزرۆین کەیاریزانەکان ئەم شتە تایبەتانە لەناویارییەکەدا ببینن، و چانسی خاوەندارێتی پارچەیەک لەمێژووی هونەری بەدەستبهێنین بە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ناو یارییەکەدا بۆ ئەوەی شایستەی کڕینی بن چاپی فیزیکی پۆپجی مۆبایل-BE@RBRICK
تاتسوهیکۆ ئاکاشی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای MEDICOM TOY CORPORATION ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لەگەڵ پۆپجی مۆبایلکاردەکەین بۆ ناساندنیBE@RBRICKبەیاریزانان لە سەرانسەری جیهان، کارکردن لەگەڵ پۆپجی مۆبایلزۆر خۆش بوو لەسەرئەم هاوبەشییە سەرنجڕاکێشە کەڕێگە بە هەواداران دەدات بە شێوەیەکی تەواو نوێ کارلێک لەگەڵBE@RBRICKبکەن.”
چالاکیەکەیBE@RBRICKئەمڕۆ 14ی نیسانی 2023 دەگاتە پۆپجی مۆبایلو لە 15ی ئایاری 2023 کۆتایی دێت. یاریزانان دەتوانن هاوڕێ و شتومەکیBE@RBRICKبکڕن تا 31ی ئایاری 2023
لەمەش زیاتر، بەم زووانەBE@RBRICKs ی پۆپجی مۆبایلیەکەم جار لە جیهانیڕاستەقینەدا دەردەکەون! بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن بۆ کڕینی وەشانی فیزیکیی چاپی سنوورداری پۆپجی مۆبایلو Air Drop BE@RBRICK، یاریزانان پێویستە بەشداری چالاکییەکانی ناو یارییەکە بکەن کە بەم زووانەبۆ پۆپجی مۆبایلدێت. و چاوەڕوانی کەناڵە کۆمەڵایەتیەکانی پۆپجی مۆبایلبن بۆ زانیاری زیاتر.