به‌شی یه‌كه‌م
له دوای راپرسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ، ده‌نگۆی داخستنی سنوره‌كانی ئێران و توركیا هه‌یه ، ئه‌میش كاریگه‌ری تایه‌بتی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ردوولا، به چه‌ند به‌شێك كاریگه‌ره‌كانی ده‌خه‌مه روو.
1 ـ كشتووكاڵ : دوای ئه‌وه‌ی خانوی پلاستیكی كشتوكالی په‌یدا بوو له هه‌ریمی كوردستان په‌ره‌ی پیدراو له‌لایه‌ن هاولاتیانه‌وه دروست ده‌كرا و به‌رهه‌مهینانی كشت‌وكال له جۆره‌كانی ( ته‌ماته و خه‌یار و كوله‌كه) به‌زۆری ده‌چینرا و سه‌ركه‌وتو بوو له‌و بوارانه به گویره‌ی ئه‌م ئاماره سال به سال له زیاد بووندایه ،ڕێژەی خانوی پلاستیکی لەسلێمانی زیاتربووە بەھۆی قەیرانی دارای لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٤ لەسلێمانی تەنھا نزیکەی ٣٥٠٠ خانوی پلاستیکی بوو دوای قەیرانی ئابوری ڕێژەکە زیادی کرد بۆ ٨٠٠٠ ھەزار خانوو".
أـ دانه‌ویله : سالانه هه‌ریمی كوردستان به سه‌دان ته‌ن (گه‌نم و جۆ ) به حكومه‌تی عیراق ده‌فرۆشیت و پاره‌شی نادات ، ئه‌گه‌ر ئیستا كارگه‌ی هارینی دانه‌ویله‌مان هه‌بوایه ئاردی خۆمالی به‌كارئه‌هات ، هه‌رچه‌ند كارگه‌ی بچوكی هارینی دانه‌ویله‌مان هه‌یه به‌كاردیت بۆ كاتی پیویست.
ب ـ باخداری : له دوای خۆشگوزه‌رانی هاولاتیانی كوردستان به تایبه‌تی له دوای سالی 2005 هاولتیان ریژه‌یه‌كی زۆر باخیان دروست كرد له ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی شاره‌كان ته‌نها بۆ خۆیان و بازرگانیان نه‌ده‌كرد به به‌ربومه‌كانیان ، به‌لام له كاتی نه‌هاتنی به‌روبومی تر ئه‌م به‌روبومانه‌ی باخی خۆمالی ده‌فرۆشریت و قازانجی ناوخۆی دروست ده‌بیت.
ج ـ پیاز و په‌تاته: ئه‌م دوو به‌رهه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده زۆره هه‌نارده‌ی ده‌روه‌ی ده‌كه‌ین و ده‌فرۆشریت و پیداویسته‌كانی ناوخۆ پرده‌كاته‌وه.
2 ـ ئاژه‌لداری : له رووی ئاژه‌لداریه‌وه هه‌ریمی كوردستان له دوای ساله‌كانی 2005 شیوازی نوی وتازه په‌یدا بون بۆ به‌خیوكردنی ئاژه‌ل ، واتا پیویستی به‌له‌وه‌راندی ئاژه‌ل نه‌ماو ته‌نها له شوینیكی دیاریكراو به خاوه‌نده‌ركاو پیداویسته‌كانی له جۆری (ئالف یان جه‌ت( گیایه‌كی به هیزه و بۆ ئاژه‌ل زۆر به‌سووده) به‌كارده‌هینرا له جیاتی له وه‌راندی له‌ده‌روه ، ئه‌م جۆه‌ر به‌خیو كردنه له قازانجه‌وه زۆر به‌سوود بوو.
3 ـ پیشه‌سازی : له رووی پشه‌سازیه‌وه هه‌ریمی كوردستان له دوای رووخانی حكومه‌تی به‌عس چه‌ندین كرگه‌ی گه‌وره و تازه هاتونه‌ته كوردستان و خزمه‌ت ده‌كه‌ن .
أ ـ پالاوگه‌ی نه‌وت :3 پالاوگه‌ی نه‌وتی گه‌روه له هه‌ریمی كوردستان هه‌یه رۆژانه زیاتر له 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌پاله‌ون و به‌رهه‌مه‌كانی ( به‌نزین ، نه‌وتی سپی و گاز و رۆن و ......) به‌رهه‌م ده‌هینن ، زیاتر له 4ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌خه‌نه بازاره‌كانی كوردستان هه‌رچه‌ند ریژه‌یه‌كی كه‌مه به‌لام ده‌توانن زیاد بكریت ، پیویستی ناوخۆ به 7 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه ، له چه‌مچمالی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ه‌ی غازهه‌یه بۆ به‌رهه‌مهینانی غازی مالان .
ب ـ كاره‌با : له بواری به‌رهه‌مهینانی كاره‌با زۆرباشه به‌لام سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وایكردووه كاره‌بای كوردستان به خراپی دابه‌شبكریت و به‌كه‌می بگاته ده‌ست هاولاتیان ، چونكه حكومه‌ت په‌ره به ویستگه‌ی به‌رهه‌مهینانی كاره‌با نادات و ته‌نها ویستگه‌ی به‌رهه‌مهینانی وه‌زی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر چه‌ند ویستگه‌ی كاره‌بای له ناوچه‌كانی (گه‌رمیان و هه‌له‌بجه و سلیمانی و هه‌ولیر و دهۆك و راپه‌رین ) به‌كاردیایه‌ته‌وه و پابه‌نده‌ی ریكه‌وتنامه‌كه‌ی نیوان كۆمپانیای داناغاز بوایه ئیستا كاره‌بای له خۆی زیاد ده‌بوو ده‌یفرۆشته شوینه‌كانی دیكه وه‌ك عیراق.
ج ـ كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و گه‌چ و ئاسن : ئه‌م به‌رهه‌مانه ئه‌وه‌نده زۆره هه‌ناره‌ده‌ی عیارق ده‌كریت و چه‌ندین كاره‌گه‌ی گه‌وه‌رمانه هه‌یه له كوردستان.
4 ـ بازرگانی : كه‌رتی بازرگانی ده‌تونریت به‌م كه‌رته ئابوری ولات زۆر پیش بخه‌ین ، ئه‌گه‌ر عیراق و ئیران توركیا سنوردابخه‌ن ، ده‌توانین له ریگه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه بۆری نه‌وت و بازرگانی هه‌مه‌جۆر بكه‌ین له‌گه‌ل ولاتانی تری جیهان چونكه به‌شیكی بچوكی رۆژئاوای كوردستان له سه‌ر ئاوه.
5ـ گه‌شت و گوزار : هه‌ریمی كوردستان سالانه به سه‌دان هه‌زار گه‌شتیاری عیراقی و وئیرانی دینه هه‌ریمی كوردستان له سنوره‌كانی هیچ رسم و گومركیك ناده‌ن و به ئازای دینه شوینه گه‌شتیاره‌كان و ده‌توانین سود له سنوره‌كان وه‌رگرین له سه‌ره‌تاوه هه‌ركه‌سیك دیته كوردستان به پاره‌یه‌كی كه‌م و به فیزا و به شیوازیكی مۆرن بینه ناو كوردستانه‌وه.
بۆ ئه‌م به‌شه ی وتاره‌كه‌م ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌گه‌ر ولاتان سنور دابخه‌ن كاریگه‌ری زۆری نابیت و هه‌رچه‌ند نرخه‌كانی شت‌و مه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌رزده‌بنه‌وه ،دواتر نرخه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه و وه‌ك ماوه‌كانی رابردوو ، ئه‌وه مان له بیر نه‌چیت ئه‌گه‌ر شه‌ر و ئالۆزی دروست نه‌بیت ، كارگه‌ری دخستنی سنوه‌ركان زۆرلاواتر ئه‌بن و به‌لام شه‌ر دروست بیت كاریگه‌ری زۆرتری ئه‌بیت.
م-ع-كانی