چارەی گەرم بوونی مۆبایل چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چارەی گەرم بوونی مۆبایل چییە ؟؟

 

 

لەوەرزی هاویندا زۆرێك لە مۆبایلە زیرەكەكان گەرم دەبن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی پلەی گەرمایان بەرزە، هەندێكجار گەرماكە هێندە زۆرە مۆبایلەكەت لەپڕ دەكوژێتەوە.

كاتێك مۆبایلەكەت زۆر گەرم دەبێت ئاگادارییەكت پێدەگات پێش ئەوەی بەكاری بهێنێت پێویستە ساردی بكەیتەوە، زۆرجار ئێمە پەنا بۆ ساركردنەوەی خێرا دەبەین.

جەیمس بڕاون بەڕێوەبەری كۆمپانیای Protect Your Bubble، هۆشداری دەدات لەوەی كاتێك مۆبایلەكەت زۆر گەرم دەبێت خێرا ساردی بكەیتەوە.

دەڵێت: دانانی مۆبایلەكەت لەشوێنێك پلەی گەرماكەی خوار بەستن بێت یان لە سەلاجەو موجەمیدە بۆ ئەوەی ساردبێتەوە خراپەو زیان بە مۆبایلكەت دەگەیەنێت.

جەیمس بڕاون دەڵێت، زۆر بەكورتی پێت دەڵێم ئەگەر مۆبایلەكەت زۆر گەرم بوو لە سێبەردا دایبنێ‌ تاكو سارد دەبێتەوە.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ