شاندێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی مانگرتوانی کفریان كرد و بەگەرمی پێشوازیان لێكرا و ستایشكران.
ڕۆژی سێشەممە 25 / 7 / 2023 بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی لە داواکاریەکانی مانگرتوانی شاری کفری، شاندێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی عێراق کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان( د، موسەنا ئەمین ، م. دارا سێکانیانی) بەیاوەری بەڕێز کاک (حاجی بورهان مزەفەر)بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوو سەردانی مانگرتوانی شاری کفرییان کرد.
لەسەردانەکەدا شاندەکەی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی عێراق بەگەرمی لەلایەن مانگرتوانەوە پێشوازییان لێکراو هەوڵ و هەڵوێستەکانی فراکسیۆنی یەکگرتوویان لەبەغداد بۆ شاری وەزیران بەرزنرخاند.
لایخۆیانەوە شاندەکەی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرمانی عێراق بەڵێنیان بەمانگرتوانی شاری کفریدا چییان پێ بکرێت بۆ خزمەتکردن و گەیاندنی گرفتەکانی شارەکە وەکو واجبێک ئەنجامی دەدەن..