کەرنەڤاڵی دابینکردنی ئاسمانی لە پۆپجی مۆبایل بە ئامادەبوونی دابەشکەری بەناوبانگی مۆسیقا Alan Walker دەست پێدەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەرنەڤاڵی دابینکردنی ئاسمانی لە پۆپجی مۆبایل بە ئامادەبوونی دابەشکەری بەناوبانگی مۆسیقا Alan Walker دەست پێدەکات


پاداشت و بابەتی تایبەت و کەشێکی هاوینەی لەبیرنەکراو!


هەولێر-کورستان،– 6ی ئابی 2023: پۆپجی مۆبایل - یەکێک لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان - کەرنەڤاڵی دابینکردنی ئاسمانی دەستپێکرد! یاریزانان دەتوانن تا 20ی ئاب چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر لەناو یارییەکەدا بەدەستبهێنن، و لەگەڵ بەرهەمهێنەری بەناوبانگی مۆسیقا Alan Walker بە گۆرانییە نوێیەکەی ئاهەنگ بگێڕن!

ئەم بۆنەیە Cool Island دەناسێنێت - کە دەتوانن سەردانی بکەن لە Erangel ، Livik ، Nusa و Sanhok - بۆ چێژوەرگرتن لە پشووی هاوینە و خواردنەوەی وزەبەخش! هەروەها یاریزانان دەتوانن سواری بەلەمی Duckboats دوو کەسی بن کە لە سەرانسەری دوورگەکەدا بڵاوبوونەتەوە. وە لەبیرت نەچێت کێبڕکێ لەسەر سندوقی کەرنەڤاڵی دابینکردنی ئاسمانی بکەیت، کە شتی گرانبەهای زۆری بەنرخی تێدایە کە یارمەتیت دەدات لە بەرەکانی شەڕدا براوە بیت.

جگە لە سندوقی سەرەکی دابینکردنی ئاسمانی، سندوقی بێبەرامبەر بۆ هەموو یاریزانەکان لە دەروازەی کەرنەڤاڵەکەدا بەردەست دەبێت، لەگەڵ توانای بەرزکردنەوەی ئاستی یەکەم بۆ ئاستی پێنج بە یاریکردن لە کاتی چالاکییەکەدا. و تا ئاستت بەرزتر بێت، پاداشتی زیاترت دەست دەکەوێت.

هەر سندوقێک لە ئاستی 5 سپێڵێک و کۆمەڵێک کەرەستەی ئەفسانەیی بە دڵی خۆت و چەندین پاداشتی گەورەی تێدایە کە دەتوانیت بۆ هەمیشە بیهێڵیتەوە. هەروەها دەتوانیت هاوبەشی لەگەڵ هاوڕێکانت بکەیت بۆ ئەوەی خێراتر ئاستەکان بەرز بکەیتەوە و پاداشتی زیاتر بەدەست بهێنیت.

ڕێکخەری مۆسیقای بەناوبانگ Alan Walker وەک باڵیۆز بۆ کەرنەڤاڵی دابینکردنی ئاسمانی لە پۆپجی مۆبایل دەگەڕێتەوە! وە هەر کە یاریزانەکان چوونە ناو دوورگەی Cool Island گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی "Lands of the Heroes" دەژەنرێت. لە کاتی کەرنەڤاڵەکەدا یاریزانان ئەرکێکیان دەبێت کە گۆرانییەکە ببەنەوە و لە یارییەکەدا بیهێڵنەوە. یاریزانان دەبێت پێش 10ی ئاب ئەم ئەرکە تەواو بکەن.

جگە لەوەش کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل جارێکی دیکە شایەتحاڵی گەڕانەوەی کۆمەڵەی جلوبەرگی Alan Walker دەبێت، بەجۆرێک یاریزانەکان دەرفەتیان دەبێت ئەم جلوبەرگە جیاوازە لەبەر بکەن دوای چوار ساڵ لە یەکەم بڵاوبوونەوەی.

ئاهەنگەکان لە 18ی ئابدا دەگاتە لوتکە، کاتێک یاریزانەکان دەتوانن ئەو سندوقانە بکەنەوە کە لە کاتی چالاکییەکەدا بەدەستیان هێناوە و بەرزیان کردووەتەوە، بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی ناوازە و هەمیشەیی.

پۆپجی مۆبایل بێبەرامبەر بەردەستە لە App Store وGoogle Play.

-کۆتایی-

کورتەیەک دەربارەی پەپجی مۆبایل
یاری پەپجی مۆبایل لەسەر بنەمای یاری PlayerUnknown's Battlegrounds دروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەژماری فەرمی پۆپجی مۆبایل بکەن لە فەيسبوك وتويتەر ويوتيوب وئینستاگرام وتيك تۆك.


بۆ پەیوەندی میدیایی:
تەسنیم تەمیمی
بەڕێوەبەری باڵای پەیوەندییە گشتییەکان – تێنسنت/ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
[email protected]


کورتەیەک دەربارەی Alan Walker:
بەرهەمهێنەر و دیجییەی نەرویجی تەمەن 25 ساڵ Alan Walker بە بەردەوامی ژەنینی سەرسوڕهێنەر و گۆرانی ئەفسانەی پێشکەش دەکات. بە زیاتر لە 115 ملیۆن فۆڵۆوەر لە سەرانسەری سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و 8.7 ملیار بینەری لە یوتیوب و زیاتر لە 50 ملیار ستریمی دەنگی و ڤیدیۆ، پێناچێت ئەو هونەرمەندە گەنجە دەستبەرداری تەختی ئەو ژانرە بێت.

Alan Walker لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015 بە یەکەم گۆرانی "Faded" هاتە ناو گۆڕەپانی مۆسیقا، کە زیاتر لە 1.7 ملیار گوێبیستی لە سپۆتیفای و 3.4 ملیار بینەری ڤیدیۆیی لە یوتیوب بەدەستهێناوە، و بووە 19هەمین ڤیدیۆ کلیپە لە یوتیوب زۆرترین بینەری هەیە، ئەم گۆرانییە هەروەها لە ئاهەنگی خەڵاتی BRIT پاڵێوراو بۆ گۆرانی ساڵی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەوەی خەڵاتی گرامی نەرویجی لە هەمان بەشدا بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی بنکەیەکی زۆری هەوادارانی لەسەر سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکرد و زنجیرەیەک گۆرانی بەناوبانگی وەک "Alone" و "Darkside"ی بڵاوکردەوە، Alan Walker هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندەکانی وەک Ava Max ، Noah Cyrus ، Sia ، Bruno Mars و Coldplayی کرد، دابەشکەرە بەناوبانگەکە گۆرانییەکانی خۆی بڵاوکردەوە یەکەم ئەلبوومی "جیهانی جیاواز" لە کۆتایی ساڵی 2018 کە تا ئێستا تەنها لە سپۆتیفای 5 ملیار ستریمی هەیە. بە پێشینەیەکی سەلمێنراوەوە، Alan Walker تا ئێستا زیاتر لە 700 فێستیڤاڵی گەورەی ئەنجامداوە، لەوانە Coachella و Tomorrowland ، جگە لە گەشتەکانی لە گۆڕەپانی جیهانی و Aviation Tour و Walkerverse Tour. وە لە ساڵی 2022 Alan Walker سێیەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی "Walkerverse Pt. I & II" بڵاوکردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ