واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ بەکار هێنەران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ بەکار هێنەران

بەرپرسانی ئەپڵیکەیشنی " واتسئەپ " خستنەبازاڕی ئەپدەیتێکی نوێیان ڕاگەیاند، تایبەتمەندییەکی نوێی لەگەڵدایە کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ساڵانێکە چاوەڕێی دەکەن.

ئەوەی تایبەتە بە ئەپدەیتی نوێی ئەپڵیکەیشنەکە ئەوەیە، ئێستا توانای ناردنی وێنە بۆ کەسانی دیکە بە کوالێتی HD بۆ بەکارهێنەر بەردەستە، واتە کەسی وەرگر ئێستا وێنە بە کوالیتی و وردبینی بەرز وەردەگرێت، تایبەتمەندییە نوێیەکە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی واتسئەپ بەردەستە، بەو مەرجەی نوێترین ئەپدەیتی بەرنامەکە دابەزێنن.

بۆ بەدەستهێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە، پێویستە ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ نوێ بکەیتەوە، دوای ئەوە بەکارهێنەر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوگمەی "HD" لە تەنیشت هەڵبژاردەکانی دەستکاریکردنی وێنەکە دەبینێت پێش ئەوەی بینێرێت بۆ کەسێکی تر.

کاتێک کلیک لەسەر ئەم هەڵبژاردنە دەکەیت، بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێگەی دوو بژاردەوە ڕوونی وێنەی نێردراو دیاری بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ