كۆمپیوتەری (APPLE I) لە ساڵی (1976) دروستكراوەو یەكێكە لە بەرهەمە سەرەتاییەكانی (ستیڤ جۆبز)، لەزیادكردنێكی ئاشكرادا، بە (223) هەزار دۆلار فرۆشرا.
كۆمپیوتەری ئەپڵ یەك، ئیمزای ستیڤ وازینك یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای ئەپڵ و هاوڕێی ستیڤ جۆبزی لەسەرە، كۆمپیوتەرەكە وەك خۆی ماوەتەوەو ئیش دەكات.
نۆبەرەی كۆمپیوتەرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ، بریتی بوون لە (200) كۆمپیوتەرو لە گەراجەكەی ماڵی ستیڤ جۆبز دروست كرا، كۆمپیوتەری ئەپڵ یەك پێشتر نرخەكەی تەنیا (666) دۆلار بووە.