سامسۆنگ هەڵمەتێکی نوێ بۆ پەرەپێدان بە شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشی دەستپێدەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ هەڵمەتێکی نوێ بۆ پەرەپێدان بە شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشی دەستپێدەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکیناوازەی دەستپێکرد بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەم هەڵمەتەلەبارەی دروستکردنی خووی تەندروست و وەرزشیە لەناو ژینگەیەکی هاندانی وەرزشکردن بە بەکارهێنانی کاتژمێرەکانی سامسۆنگ کە بە شێوەیەکینەرم بە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگەوەپەیوەستکراوە، وەک: زنجیرەی کاتژمێری گالاکسیWatch 6 و مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی گالاکسیZ Fold5 و Z Flip5.

ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سامسۆنگ دێت بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی و لەشجوانی و لەشڕێکی لە شێوازی ژیانی کڕیارەکانیدا، لە کاتێکداسامسۆنگ هەوڵدەدات پاڵنەرێک بێت بۆ تاکەکان بۆ وەبەرهێنان لە تەندروستی و لەشجوانی خۆیان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکییەکگرتووبە بەرهەمە زیرەکەکانی سامسۆنگ کە ئەزموونی وەرزشکردن بەرز دەکەنەوە و پشتگیری لە شێوازێکی ژیانی تەندروستدەکەن.

لە وردەکارییەکانیهەڵمەتەکەدا، ناوچەیەکی کارلێککارانە بۆ سامسۆنگ ئامادە دەکرێت لە کۆمەڵێکهۆڵی لەشجوانیدا کە بەسەر شارە سەرەکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەوانیش: بەغدا، هەولێر، دهۆک، و سلێمانی، لە ماوەی نێوان18-21ی مانگی تشرینییەکەمەوە دەستپێدەکات، بەپێی شارەکە، و بەردەوام دەبێت تا 18ی تشرینی دووەم. سامسۆنگ پشتگیری و سپۆنسەری خۆیپێشکەش دەکاتبە بەشێک لەو وانە وەرزشیانەی لەوێ بەڕێوەدەچێت، بە دابینکردنی دەرفەت بۆ ئەندامانیهۆڵەکە بۆ تاقیکردنەوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسیWatch 6، هەروەها بۆ تاقیکردنەوەی چۆنیەتی پەیوەندیکردنی ئامێرەکانی سامسۆنگ لەگەڵیەکتردا بە شێوەیەکیتەواوبۆ دابینکردنی ژینگەیەکی وەرزشینموونەیی و ئاسوودەلەیەک کاتدا.

هەڵمەتەکە بریتییە لە دەستپێکردنی داشکاندنی تا 10% لەسەر فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ لە ماوەی هەفتەییەکەمیدا، دواتر ئۆفەرەکانی “هەفتەی سامسۆنگ”دەستپێدەکات. هەروەهائاڵانگاریە خۆشەکانی هەفتانە بۆ ئەندامانیهۆڵی لەشجوانیەکان سازدەکرێن، جگەلە بەخشینی دیاری پێیان لە بەرامبەر بەشداریان لەهەڵمەتەکەدا، جگە لە دابەشکردنی خەڵاتی هەفتانە. و لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا تیروپشکێک لەسەر ناویبەشداربووان ئەنجام دەدرێت بۆ بردنەوەی کاتژمێری گالاکسیWatch 6 و کاتژمێرێکی کاتژمێری گالاکسیWatch 6 Astroو بیستۆکی Buds 2 Pro.

لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(عێراق) ڕایگەیاند: "پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و لەشجوانی کڕیارەکانمان لە عێراق، و پێمان وایە کە بەرهەم و چارەسەرە تەندروستی و وەرزشییەکانمان دەبێتە کلیلی گەیشتن بەممەبەستە.چونکە هەڵمەتەکەمان کە لەهۆڵەکانی لەشجوانی لە بەغدا و هەولێر و دهۆکو سلێمانی بەڕێوەدەچێت، دەرفەتێکە بۆ گەڕان و تاقیکردنەوەی نوێترین ئامێر و سیستەمە تەکنەلۆژییەکانمان کە تەندروستی و لەشجوانی بەرەوپێش دەبەن”.

شایەنی باسە چالاکییەکانیهەڵمەتەکە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام دەبێت،و یەکەم چالاکی لە 18ی ئۆکتۆبەر لە هۆڵی وەرزشی فلێکسلە (بەغدا) و هۆڵی وەرزشی ئەلفالە (هەولێر) بەڕێوەدەچێت، دواتر هۆڵی وەرزشیبلاک لە (بەغدا)، و هۆڵی وەرزشیپاوەر هاوس لە (دهۆک) و سیتی جیملە (سلێمانی) بەڕێوەدەچنلە 19ی تشرینییەکەم.

 

 

هه‌واڵی گرنگ