كۆمپانیای تویۆتا، كە خاوەندارێتی چەند كۆمپانیایەكی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل دەكات، دوو جۆر ئۆتۆمبێلی كارەبای نوێی راگەیاند.
ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی لێكزس بە نوێترین و پێشكەوتووترین ئاست بەرهەمهێنراوەو بە نیازە لە بازاڕدا ببێتە ركابەری ئۆتۆمبێلەكانی تر، هەروەها بە یەكجار بارگاویكردن تاكو (1000) كلیۆمەتر دەڕوات و زیرەكی دەستكردی تێدا جێگیركراوە، كە رێنمایی تەواو دەداتە شوفێر.
هاوكات كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، تاكو ساڵی (2026) ئۆتۆمبێلەكان رەوانەی بازاڕ دەكات و پێشبینی دەكات تاكو ملیۆنێك ئۆتۆمبێلی لێ بفرۆشێت، ئەوەش لەكاتێكدایە لەساڵی (2022) ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا لە جیهاندا تەنیا (25) هەزاریان لێ فرۆشرا، لەبەرامبەردا كۆمپانیای تێسلا ملیۆنێك و (200) هەزاری لێ فرۆشت.
كەشتی نووح