ژیری دەستكرد وێنەی رووخساری سپی پێستەكان دەردەخات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژیری دەستكرد وێنەی رووخساری سپی پێستەكان دەردەخات

 

 

توێژینەوەیەك دەڵێت، ئەو وێنانەی ڕووخساری سپی پێستەكان كە لەلایەن ژیری دەستكردەوە دروست دەكرێن ئێستا دەتوانرێت بە شێوەیەكی ڕاستەقینەتر دەربكەون، ڕاستەقینەتر لە وێنەی خەڵكە ڕاستەقینەكان، بەڵام بەمەرجێك ڕووخسارەكە سپی بێت.

توێژینەوەكە كە لە ڕۆژنامەی زانستی دەروونیدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، ئێستا ژیری دەستكرد زۆر باشە لە دروستكردنەوەی وێنەی ئەو خەڵكانەی كە ڕووخساریان سپییە.

(ئەیمی داویڵی) نوسەری پێشەنگ لە زانكۆی نیشتیمانی ئوستراڵیا دەڵێت، بەڵام ژیری دەستكرد دەتوانێت وێنای خەڵكانی دیكە بكات كە سەر بە نەتەوەی جیاوازن و تایبەتمەندی سپییان تێدایە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ئەو زانیارییانەی كە بۆ ڕاهێنانی ئەلگۆریپمەكان بەكاردەهێنرێن لایەنگرییان هەیە.

وتیشی : ئەگەر بە بەردەوامی ڕووخساری سپی پێستی ژیری دەستكرد وەكو ڕاستەقینەتر هەستی پێبكرێت، ئەوا ئەم تەكنەلۆجیایە دەتوانێت كاریگەری جددی لەسەر كەسانی ڕەنگاوڕەنگ هەبێت، ئەوەش لە ڕێی بەهێزكردنی لایەنگری ڕەگەزی لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە.

توێژەرەوەكان لە توێژینەوەكەدا (200) وێنەیان بەكارهێناوە (100) وێنەیان لەلایەن ژیری دەستكردەوە دروست كراون و (100) وێنەی دیكەیان وێنەی خەڵكی ڕاستەقینە بوون، دواتر لە (124) بەشداربوویان پرسیوە كام وێنەیە ژیری دەستكردەو كامەی ترییان وێنەی ڕاستەقینەیە.

لەكۆی پێنج وێنەی كە زۆربەی بەشداربووان بە وێنەی ڕاستەقینە ناوییان بردووە، چوار وێنەیان ژیری دەستكرد بوون، لەو پێنج وێنەیەی كە زۆربەی بەشداربووان وەكو ژیری دەستكرد ناوییان بردوون چوارییان وێنەی مرۆڤی ڕاستەقینە بوون.

داویل وتی : تەكنەلۆجیای ژیری دەستكرد زۆر بە خێرایی پێش دەكەوێت و جیاوازییەكانی نێوان ڕووخسارەكانی ژیری دەستكردو ڕووخساری مرۆڤەكان ڕەنگە بە زوویی نەمێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ