سامسۆنگ میوانداری “ڕۆژی چارەسەری فێنککردنەوە دەکات "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ میوانداری “ڕۆژی چارەسەری فێنککردنەوە دەکات "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

سامسۆنگ میوانداری “ڕۆژی چارەسەری فێنککردنەوە” دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بۆ تیشک خستنە سەر نوێترین داهێنانەکان لەم بوارەدا
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس کۆتایی “ڕۆژی چارەسەری فێنککردنەوە”ی ڕاگەیاند کە لە تایلەند بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی دابەشکەران و هاوبەشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. ئەم چالاکییە سێ ڕۆژە دەرفەتێکی نموونەیی بۆ گفتوگۆی قووڵ لەسەر نوێترین پێشکەوتنەکانی چارەسەری فێنککردنەوە ڕەخساند، لەگەڵ گرنگیدان بە تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی WindFree™‎.
سامسۆنگ بۆ یەکەمجار پەردەی لەسەر تەکنەلۆژیای WindFree™‎ لادا و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا بەهۆی بەدەستهێنانی ئاستێکی نوێی داهێنان لە بواری چارەسەری فێنککردنەوەدا. سامسۆنگ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی داهێنان لە ڕێگەی دامەزراوەکانی تایبەت بە دروستکردنی فێنککەرەوەی سەردەمیانە لە تایلەند، لەوێ گەشتێکی بۆ هاوبەشەکانی لە دەوروبەری ڕێکخست. ئەمە دامەزراوەیەکی ناوازەیە کە یەکەکانی فێنککەرەوەی یەکەی نیشتەجێبووان لە جیهاندا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشەنگ دروست دەکات، ئەمەش پابەندبوونی سامسۆنگ دووپات دەکاتەوە بۆ دابینکردنی چارەسەری پێشەنگی پیشەسازی.
ئەم تەکنەلۆژیا داهێنەرەی سامسۆنگ یەکەم سیستەمە کە "هەوای هێمن" بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێنک و ئاسوودە بە یەکسانی لە سەرانسەری شوێنەکەدا، و نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و داهێنەرانە دەکات لە پیشەسازییەکەدا، کە ئاسوودەیی ناوازە لە ڕێگەی ڕۆیشتنی هەوای نەرمی هەستپێنەکراوەوە مسۆگەر دەکات. ئەم تەکنەلۆژیایە کارایی وزەی سەرووتر و کەمترین بەکارهێنانی بۆ یەکە دەرەکییەکەی بەدەست دەهێنێت، واتە فێنککردنەوەیەکی ژینگەدۆستانە دابین دەکات. جگە لە لێهاتوویی پاشەکەوتکردنی وزە، تەکنەلۆژیاکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە هێمنی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاوی دەوروبەر، کە ژینگەیەکی بێدەنگ و سەرنجڕاکێش مسۆگەر دەکات. و هەستەوەری زیرەکی دیاریکردنی جوڵە یارمەتی باشکردنی فێنککەرەوەکە دەدات بە پشتبەستن بە چالاکیی خەڵک لە شوێنەکەدا ، وە هەروەها ئاسوودەیی بەرز دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا وزە دەپارێزێت. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings پشتگیری دەکرێت، کە بەکارهێنەران دەتوانن لە دوورەوە لە ڕێگەی تۆڕی وای فایەوە فێنککەرەوەکە کارپێبکەن، و بەپێی ئەو ڕێکخستنانەی کە خۆیان پێیان باشە ڕێکیان بخەن، لەگەڵ گرنگیدان بە ئەزموونە فرە ئامێرەکانی سامسۆنگ.
هەروەها لە میانی چالاکییەکەدا کۆنفرانسێک بە بەشداری پسپۆڕانی پیشەسازی ڕێکخرا کە گفتوگۆکانیان لەسەر پرسە گرنگەکان چڕکردەوە، وەک گۆڕانی کەشوهەوا و ئاڵانگاریەکان و تواناکان و ڕەوتە سەرهەڵداوەکان لە بواری فێنککردنەوەدا، بۆ بەرزکردنەوەی تێگەیشتن لە ڕۆڵی چارەنووسسازی تەکنەلۆژیای کارامەی وزە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
ئۆکان توتکو، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی گەرمکەرەوە و هەواگۆڕکێ و فێنککردنەوە لە بارەگای ناوچەیی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕایگەیاند: لە سامسۆنگ پابەندین بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەتایبەتی کە بەرهەمە فێنککەرەوەکانمان پاڵپشتی هەوڵە نێودەوڵەتیەکانی پەیوەست بەم ئاڵآنگاریە دەکەن، و وەک بەشێک لە ڕۆڵی ئێمە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ژیانی بەردەوام و ئاسوودە بۆ هەمووان، پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانمان وەکو WindFree™. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکان لە گەرمکردنەوە و هەواگۆڕکێ و فێنککردنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئاسوودەیی کڕیارەکانمان”.

 

هه‌واڵی گرنگ