چۆن بزانین شەكرەمان جێگیر نییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن بزانین شەكرەمان جێگیر نییە

 

 

بە چەند ڕێگایەك دەزانرێت، كە هەندێك تووش بووی شەكرە نەخۆشیەكەیان جێگیر نییە لەوانەش كاتێك ڕێژەی شەكرەیان دەپێون پێش نانی بەیانی ئەگەر بەرزتر بێت لە (126) یان دوو كاتژمێر دوای نان لە (180) بەرزتر بێت.

چۆن بزانین كە نەخۆشی شەكرەكەمان جێگیر نییە ؟

1. كاتێك ڕێژەی شەكرەكەمان دەپێوین پێش نانی بەیانی ئەگەر بەرزتر بێت لە (126) یان دوو كاتژمێر دوای نان لە (180) بەرزتر بێت.

2. زوو زوو تووشی هەوكردن ببین وەك هەوكردنی میزەڵدان، گورچیلەو سییەكان.

3. زوو زوو میزكردن بە نموونە هەستان بۆ میزكردن لە شەودا زیاد لە دوو سێ جار.

4. دەم ووشكبوون و تینویەتی.

5. زۆر دابەزینی كێش سەرباری زۆر خواردن.

6. بۆنی دەم بۆنێكی شیرین وەك میوەی لێدێت.

7. دابەزینی چاڵاكی گورچیلەكان بە پشكنینی خوێن.

8. نیشانەكانی نەخۆشی دڵ و بۆرییەكانی خوێن وەك دڵەكوتەو تەنگە نەفەسی و بەرزی پەستانی خوێن.

9. سڕبوون و گەرمبوون و مێروولەكردنی پێیەكان بە تایبەت لە شەودا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ