بەرهەمهێنەری پۆپجی مۆبایل لە یاری کۆتایی گەورەی PMGC پەردە لەسەر پلانەکانی داهاتوو لادەبات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرهەمهێنەری پۆپجی مۆبایل لە یاری کۆتایی گەورەی PMGC پەردە لەسەر پلانەکانی داهاتوو لادەبات

 

لە وتارێکی سەرنجڕاکێشدا، بەرهەمهێنەری پۆپجی مۆبایل ،ڕیک لی باس لەوە دەکات کە:

● نوێکردنەوەی وەشانی 3.0 و تەوەر و گێڕە نوێیە سەرنجڕاکێشەکانی
● گۆڕانکاری لە World of Wonderدا، لەوانەش ناساندنی یاریکردن لە ماڵەوە
● وەبەرهێنانی سەرچاوە بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار لە ئیکۆسیستەمی هاوبەشی دروستکردنی پۆپجی مۆبایل
● هەوڵە بەردەوامەکان بەرەو پاراستنی یارییەکی خۆش و دادپەروەرانەی battle royale

کوردستان – 12ی کانوونی دووەم – ڕیک لی، بەرهەمهێنەر لە کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل ، لە یاری کۆتایی گەورەی پاڵەوانێتی جیهانی پۆپجی مۆبایل (PMGC) هاتە سەر شانۆ بۆ ئەوەی باس لەوە بکات کە چۆن تیمی پۆپجی مۆبایل و کۆمەڵگە تایبەتەکەی کۆبوونەتەوە بۆ گۆڕینی پۆپجی مۆبایل بۆ یەکێک لە یارییە بەناوبانگەکانی جیهان. لی پەردەی لەسەر کۆمەڵێک پلانی داهاتوو لادا، هەروەها ئاوڕدانەوەیەک لە سەرکەوتنەکانی یارییەکە بە درێژایی ساڵی 2023 .

لە نوێترین هەواڵدا کە کۆمەڵگا دەتوانێت چاوەڕوانی چی بکات لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.0 کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوان دەکرا کە لە مانگی یەکدا دێت، لی ئاشکرای کرد کە یاریزانەکان دەتوانن وەک جەنگاوەری ئایندەیی یاری بکەن و شەڕەکان بە گێڕێکی نوێی بەهێزەوە بکەن. ئەم هەواڵە دوای زنجیرەیەک ئاماژەی نهێنی ئەم دواییە دێت بۆ نوێکردنەوەی وەشانی 3.0 کە لە کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی پۆپجی مۆبایل بڵاوکرایەوە.
لە سەیرکردنی بۆ داهاتووی پۆپجی مۆبایل ، لی باسی لەوە کرد کە سوپرایزەکان چاوەڕوانی یاریزانەکانن، چونکە پلانەکانی بۆ گۆڕانکاری زیاتری نەخشە کلاسیکەکان، ئاست و پێکهاتەی نوێ، هەروەها باشکردنی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل و پەیوەندی و کارایی هاوبەش کردووە. هەروەها Metro Royale نوێکارییەکی گەورەی بەدەست دەهێنێت لەگەڵ ناساندنی نەخشەیەکی نوێی بەفر کە تەنێک پێداویستی و میکانیکی سەرنجڕاکێش، سیستەمێکی نوێی کەشوهەوای بەفراوی، و تەنانەت سەرۆکی نوێی چالاکتری تێدایە.

یەکەم دۆخی ناوەڕۆکی پۆپجی مۆبایل کە بەکارهێنەران دروستیان کردووە، World of Wonder کە سەرەتای ئەمساڵ دەستی پێکرد، هەروەها بەم زووانە نوێکارییەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ پلانەکانی زیادکردنی یاریکردنی نوێی ماڵەوە. ئەمەش ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات جیهانە بچووکەکەی خۆیان دیزاین بکەن و هاوڕێکانیان بانگهێشت بکەن بۆ سەردانکردن و گەڕان بەدوای ماڵەکانی یەکتردا لەناو یارییەکەدا. تیمەکە بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دیزاین، دابینکردنی قاڵبی زیاتر و کەمکردنەوەی بەربەستی چوونە ژوورەوە بۆ بنیاتنان، ئەمەش وا دەکات خەڵکی زیاتر بەشداری بکەن و بیرۆکە داهێنەرەکانیان بکەنە ڕاستی لەناو یەریەکە.

لی ئاشکرایکردووە کە لە دوای دەستپێکردنی World of Wonder زیاتر لە 400 هەزار دروستکەر بەشدارییان کردووە و زیاتر لە یەک ملیۆن نەخشە بڵاوکراونەتەوە. جگە لەوەش، پرۆگرامی هاوبەشی دروستکردنی پڕۆژەی دیزاینی Ptopia لەم ساڵدا 500 هەزار دروستکردنی تێپەڕاندووە. بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی دروستکەر کە لە گەشەکردندایە و بەهایەکی زۆری هەیە، لی ڕایگەیاند کە کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار سەرچاوە وەبەرهێنان دەکات لە ئیکۆسیستەمی World of Wonder و پلانێکی هاندانی بە بەهای 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سەرچاوەدا هەیە.

پابەندبوونی پۆپجی مۆبایل بە بەرەنگاربوونەوەی فێڵکردن و ڕەفتاری نادروستی ئۆنلاین بەردەوامە بەهۆی کاری لێکۆڵەرە تایبەتمەندەکانی یارییەکەوە، کە بەکۆمەڵ تەنها لەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن پشکنینیان ئەنجامداوە. کۆمەڵەی لێکۆڵەری زێڕین بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری پۆپجی مۆبایل بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان دروستکراوە. لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە لێکۆڵینەوەی پێویستی لێکۆڵەران و جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای دۆزینەوەی کاتی ڕاستەقینە، لی ئاشکرای کرد کە 14 ملیۆن هەژمار و 350 هەزار ئامێر بەهۆی سەرپێچییەوە قەدەغە کراون.

دەتوانن پۆپجی مۆبایل بێەرامبەر لە ڕێگەی App Store وGoogle Play Store دابەزێنن.



کورتەیەک دەربارەی پۆپجی مۆبایل
یاری پۆپجی مۆبایل لەسەر بنەمای یاریPUBG MOBILE: BATTLEGROUNDS دروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ