کۆمپانیای سامسۆنگ بەرنامەی هاکاسۆن بۆ کەشوهەوا ڕادەگەیەنن (ACT28 AI for Climate)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای سامسۆنگ بەرنامەی هاکاسۆن بۆ کەشوهەوا ڕادەگەیەنن (ACT28 AI for Climate)

ئامانجی چالاکییەکە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و، فێربوونی ئامێر و مۆبایل و تەکنەلۆژیا پێشەنگەکانی دیکەیە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا
هەولێر،کوردستان;11ی کانوونی دووەمی 2023: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخستنی هاکاسۆنی ناوچەیی (ACT28 AI for Climate)یان ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام. ئامانجی چالاکییەکە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد، فێربوونی ئامێر، تەکنەلۆژیای مۆبایل و تەکنەلۆژیا پێشەنگەکانی دیکەیە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا.
ئەم چالاکییە لە میانی دانیشتنێکی دیالۆگی ئاست بەرزدا ڕاگەیەندرا کە بەرپرسانی سامسۆنگ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکان بە بۆنەی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی لایەنەکان (COP28) کۆکردەوە. لە دانیشتنەکەدا بەڕێز عومەر ساحیب، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا؛ ئەلیساندرۆ فراکاسێتی، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میسر؛ وە نورا ئەلتوەیجری، سەرکردەیەکی گەنج لە بەرنامەی "ä?æ?í 17 <https://www.undp.org/generation17>" سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان/سەمسۆنگ ، لە ڕیازی سعودیەوە ئامادەبوون.
بەشداربووانی دانیشتنەکە باسیان لەو ئاستەنگ و دەرفەتانە کرد کە ڕووبەڕووی گەنجانی خاوەنکار لە کەرتی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا، و ڕۆڵی کەرتەکە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، هەروەها دەستپێشخەرییەکانی سامسۆنگ لە پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای سەوز و بەردەوامدا.
ئەلیساندرۆ فراکاسێتی، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە میسر، ڕایگەیاند: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی داهێنان و کارگێڕی بە سەرکردایەتی گەنجان دەکات لە کەرتی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا، کە ئەمەش شتێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، ئێمە باوەڕمان بە ڕۆڵ و گرنگی گەنجان هەیە لە دابینکردنی چارەسەر بۆ پشتگیریکردنی کەشوهەوا، بەهۆی لێهاتوویی داهێنەرانەیان لە بواری تەکنەلۆژیادا. وئەمڕۆ هاکاسۆن ACT28 AI for Climate کە چالاکیەکی هاوبەشە لەگەڵ سامسۆنگ، سەکۆیەکی نایاب و ناوازەیە بۆ گەنجانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ نیشاندانی داهێنان و لێهاتوویی خۆیان لە دروستکردنی چارەسەری پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە دیارترین ئاڵانگاریەکانی سەردەمی ئێمە.
لای خۆیەوە عومەر ساحیب، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕایگەیاند: سامسۆنگ وەک کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای جیهانی پابەندە بە پاراستنی هەسارەکەمان و کەشوهەوا، خۆشحاڵین بە هاوکاری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاندانی نەوەی داهاتووی سەرکردەکان کە خولیای پشتگیریکردنی چآرەسەرکردنی کێشەکانی ژینگەیان هەیە. و گومانی تێدا نییە کە هاکاسۆنەکە بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی COP28 پاڵپشتی گەنجانی ناوچەکە دەکات و هانیان دەدات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەکنیکی کە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ گەڕان بەدوای دەرئەنجامە بەردەوامەکانی باشتر بۆ کێشەکانی جیهان”.
ڕۆڵی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان لە خێراکردنی کردارەکانی کەشوهەوا
هاکاسۆنی (ACT28 AI for Climate )، بۆ کەشوهەوا کە بە هاوبەشی نێوان سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردووە، دوای سەرکەوتنی هاکاسۆنی چالاکیی کەشوهەوا دێت کە لە میانی کۆنفرانسی COP27 کە میسر لە ساڵی 2022 میوانداریی کردبوو ڕاگەیەندرا، و ئەم چالاکییە ئاڵانگاری نەوەی نوێ دەکات لە زانایانی داتا و ئەندازیارانی ژیری دەستکرد و توێژەرانی ژیری دەستکرد لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە، و تورکیا دەکات، بۆ هاوکاریکردن و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و پەرەپێدانی چارەسەری پێشکەوتوو لە سێ بواردا : کرداری کەشوهەوا، ژیانی ژێر ئاو، و ژیان لەسەر زەوی.
بەشداربووانی هاکاسۆن دەتوانن چەندین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە پرۆتۆتایپەکانیاندا بەکاربهێنن، وەک ژیری دەستکرد و فێربوونی ئامێر بۆ چارەسەرە بەهێزەکانی داتا، و ئینتەرنێتی شتەکان (IoT) بۆ چاودێریکردنی کاتی ڕاستەقینە، تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بۆ سیستەمی دارایی کەشوهەوای ڕوون، شیکاری داتا و تێڕامان بۆ تێگەیشتنە کردارییەکان، ئەمە جگە لە تەکنیکە جوگرافیەکان بۆ بەکارهێنانەکانی بنەمای شوێن. هەروەها هاکاسۆنەکە هانی بەشداربووان دەدات بۆ پەرەپێدانی چارەسەر لەسەر مۆبایل بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندی و ئاسانکاری بەکارهێنان. و ئەم ڕێبازە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا ئامانجیەتی پشتگیری لە چارەسەرە گۆڕانکارییەکان بکات کە ناوەندین بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشخستنی کردارە بەردەوامەکان.
هەروەها بەشداربووان سوودمەند دەبن لە ڕێنمایی و پاڵپشتی ڕاهێنەرانی وەک نورا ئەلتوەیجری و ئۆگوز ئەرگن، وەک سەرکردەیەکی دیکەی گەنج لە پرۆگرامی نەوەی 17 لە تورکیاوە، کە ئەزموونیان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە لەوانە ژیری دەستکرد، تەکنەلۆژیای مۆبایل، گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەپێدانی بەردەوام . هەروەها وۆرک شۆپ لەسەر ژیری دەستکرد و گۆڕانی کەشوهەوا و تەکنەلۆژیای مۆبایل ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی ئەو زانیاری و لێهاتووییانەی کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی چارەسەری کاریگەر بە بەشداربووان بدرێت.
هاکاسۆنەکە بە ڕۆژێکی تاقیکردنەوە کۆتایی بە چالاکییەکانی دەهێنێت، کە تیایدا 10 تیمی سەرەکی چارەسەر و داهێنانەکانیان بۆ ئامادەبووانێکی فراوانتر دەخەنە ڕوو، لەوانە شارەزایانی کەرت و وەبەرهێنەران و داڕێژەرانی سیاسەت. و سێ باشترین تیم بانگهێشت دەکرێن بۆ بارەگای سامسۆنگ لە دوبەی پایتەختی ئیمارات، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئاهەنگی خەڵاتکردنەکەدا بکەن.
-کۆتایی-
دەربارەی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕێکخراوێکی پێشەنگی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە خەبات دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە نادادپەروەرییەکانی هەژاری و نایەکسانی و گۆڕانی کەشوهەوا. ئاژانسەکە بە کارکردن لەگەڵ تۆڕێکی فراوانی پسپۆڕان و هاوبەشەکان لە 170 وڵاتدا، یارمەتی وڵاتان دەدات چارەسەری یەکگرتوو و بەردەوام بۆ مرۆڤ و هەسارەکە بنیات بنێن. www.undp.org <http://www.undp.org>

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس
سامسۆنگ ئیلهام بەخشە بۆ جیهان و داهاتوو وێنا دەکاتەوە بە بیرۆکەی گۆڕانکاری و تەکنەلۆژیاکان، و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ بکەن لەم بەستەرە: <https://news.samsung.com/mena>

 

 

هه‌واڵی گرنگ