گۆگڵ لیستی زۆرترین گەڕان بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆگڵ لیستی زۆرترین گەڕان بڵاودەكاتەوە

 

 

وێبگەڕی گۆگڵ لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، ساڵی (2023) هەریەك لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لەگەڵ تەقینەوەی كەشتی تایتانیكی (تیتان) دوو بابەت بوون كە زۆرترین گەڕان و بەدواداچوونی بۆ كراوە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە.

گۆگڵ لە ڕاپۆرتێكدا زۆرترین گەڕانی بەكارهێنەرانی سایتەكەی بۆ ساڵی (2023) بڵاو كردەوە.

ئاماژەی بەوەداوە، شەڕی ئیسرائیل و غەززە بۆ ساڵی (2023) لە لیستی زۆرترین هەواڵەكاندا بووە، كە بەكارهێنەران چاودێری گرنگترین ڕووداوەكانی ئەو جەنگەیان كردووەو زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە.

باسی لەوەشكردووە، لە پلەی دووەمدا ژێر دەریایی تایتانیك (تیتان) بوو، یەكێك بوو لەو ژێر دەریایانەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەمەبەستی گەڕان بەدوای پاشماوەكانی كەشتی تایتانیك، دەستی بە گەڕان كرد، بەڵام دوای چەند خولەكێك لە چوونە قووڵایی دەریاوە، دەنگی تەقینەوەیەك بیستراو پاش گەڕانێكی زۆر دەركەوت، كەشتییە ژێر دەریاییەكە تەقیوەتەوەو لە ئەنجامدا پێنج كەس گیانی لە دەستدا، ئەم ڕووداوە زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو بۆیە جێگەی پرسیاری زۆرترین بینەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە.

بوومەلەرزەكەی مانگی شوباتی باشووری توركیاو باكووری سوریا لە پلەی سێیەمی زۆرترین گەڕانەكاندا بووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی گۆگڵ كە لەو ڕووداوەدا بووە هۆی كوژران و برینداربوونی دەیان هەزار كەس و ژمارەی كوژراوان تەنیا لە توركیا (50) هەزار كەسی تێپەڕاند.

لە ڕاپۆرتەكەی گۆگڵدا جەنگی سوودان لە ڕیزبەندی چوارەمدا دێت، كە بەرەی پشتیوانی خێرا هێرشیان كردە سەر دەسەڵات و جەنگێكی درێژخایەن لەو وڵاتەدا دروست بووەو بە هەزاران كەس بریندارو گیانیان لەدەستداوەو ملیۆنان كەسیش ئاوارە بوون.

لە ڕووی وەرزشییەوە، یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی لە پلەی یەكەمی لیستەكەدایە بۆ ساڵی (2023)، دوای ئەو كۆتایی هاتنی گرێبەستی یاریزانی ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی دێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان كە زۆرترین كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، پاشان هەڵبژاردەی تۆپی باسكەی یانەی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز كە توانی (17) جار نازناوی (NBA) بباتەوە لە پلەی سێیەمی ڕاپۆرتەكەدا دێت، پلەی چوارەمیش یانەی نەسری سعوودیە كە لە وەرزی هاوینەدا یاریزانە گەورەكانی یانە ئەورووپییەكانی وەك ئەستێرەی پۆرتوگالی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گواستەوە بۆ ڕیزەكانی.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ڕاپۆرتەكەی گۆگڵ چەندین پۆلێن لەخۆ دەگرێت كە ساڵانە بڵاودەكرێتەوە، دابەشكراون بەسەر لیستەكانداو لەوانە كەسایەتییە بەناوبانگەكان، ئەكتەرە مردووەكان، یاریزانەكان، مۆسیقاژەنەكان، بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكان، فیلمەكان و تیمە وەرزشییەكان لە ریزبەندی گەڕانی بەكارهێنەراندان.

 

هه‌واڵی گرنگ