کۆمپانیای فینیکس بە خستنەبازاڕی جیهانی زنجیرەی Hot 40 مۆبایلەکانی یاریکردن پێناسە دەکاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای فینیکس بە خستنەبازاڕی جیهانی زنجیرەی Hot 40 مۆبایلەکانی یاریکردن پێناسە دەکاتەوە

 

بەغدا - ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ - کۆمپانیای ئینفنیکس بە فەرمی زنجیرەی HOT 40ی خستە بازاڕەوە کە مۆدێلەکانی HOT 40 و HOT 40i و HOT 40 PRO لەخۆدەگرێت، مۆبایلێکی زیرەکی پڕ لە کردار بۆ یاریزانانی هەموو بودجەیەک دابین دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی کات بەسەربردنی مۆبایلەکانیان. ئەم زنجیرە نوێیە نوێکارییەکی بەرچاو لە پرۆسێسەر و شاشە و تواناکانی کامێرا و نەرمەکاڵادا پێشکەش دەکات. لە کاتێکدا کە پێگەی پێشەنگی پۆلەکەی لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەپارێزێت، بەڵام بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی خێرا و خۆشی یاریکردن و کات بەسەربردنی مۆبایل.

 

 

"زنجیرەی HOT 40 پێشەنگایەتی دەکات بە کارایی ناوازە و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی، هەموویان لە دیزاینێکی جوانکاری سەرسوڕهێنەردا کۆکراونەتەوە. دیدگای ئینفنیکس بەرجەستە دەکات بۆ گەیاندنی ئەزموونێکی کوالیتی بەرز بە بەکارهێنەرانی،بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ستایل و کارایی، هەموو ئەمانە بە نرخێكی گونجاو." ئەمە لەلایەن Summer yao، بەڕێوەبەری بەرهەمی زنجیرەی HOT لە کۆمپانیای ئینفنیکسەوە پشتڕاست کرایەوە .

 

i.imgur.com/VPy4ibY

لوتکەی یاریکردن و کات بەسەربردنی مۆبایلە زیرەکەکان

 

زنجیرەی HOT 40 بە شێوەیەک دروستکراوە کە کارایییەکی ناوازە بۆ ئەرکە ڕۆژانەکان و یاریکردن و کات بەسەربردن پێشکەش بکات. مۆبایلی HOT 40 Pro تایبەتمەندی پاترییەکی درێژخایەنی 5000mAh ی هەیە، کە لەگەڵ چارەسەری تایبەتی Power Marathon تێکەڵ کراوە. بە دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەی زیاد، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە کاتی پەیوەندیکردن تا ٢ کاتژمێر وەربگرن کاتێک وزە کەم بێت بۆ ٥٪

 

مۆبایلەکە تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرای 33W هەیە، کە لەگەڵ چاودێریکردنی پلەی گەرمی لە کاتی ڕاستەقینەدا ئامادە کراوە. ئەم تەکنەلۆژیایە داهێنەرە وا لە بەکارهێنەران دەکات تەنها لە ماوەی 35 خولەکدا پاتری لە %20بۆ %75 بارگاوی بکەنەوە، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە سەلامەتی و درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری تا ٤ ساڵ.

 

 

مۆبایلی HOT 40 Pro یاساکانی یاری دەگۆڕێت بۆ ئاشقانی یاری مۆبایل . ئەم مۆبایلی بە پڕۆسێسەری یاریکردنی 6 نانۆمەتری MediaTek Helio G99 Octa -core دروست کراوە ، ڕێژەیەکی چرکەساتی 1200Hzی تاچ سامپڵکردن دەدات – هەشت هێندە وردترە لە شاشە ستانداردەکان. هەروەها بە هەستەوەری Hard-Gyroscope و ب زوێنەری XBOOST کاردەکات لە ئینفینیکس، ئەمەش ڕێگە بە یاریزانان دەدات ڕێکخستنەکانی یاریکردنیان چاک بکەنەوە بۆ ئەوەی باشترین کارایی ئەنجام بدەن. ئەم تێکەڵەیە ئەزموونێکی نەرم و و غوڵامکەری یاریکردنی مۆبایل مسۆگەر دەکات.

 

 

خێرایی و کارایی بێهاوتای

 

HOT 40 Pro بە شاشەیەکی پێشەنگی 120Hz FHD+ زیادکراوە، ئەزموونێکی ئاوریشمی نەرمی دەدات. سەرەڕای ئەوەش، HOT 40 SERIES Magic Ring پێشکەش دەکات، کە تایبەتمەندییەکی نوێیە و بەکارهێنەران بەبێ ماندووبوون دۆخی کردنەوەی قفڵی دەموچاو و دۆخی بارگاویکردنەوە و پەیوەندی دەنگییان ببینن .

 

بە توانای هەڵگرتنی تا 16 گێگابایت کە دەتوانرێت فراوانتر بکرێت، HOT 40 Pro کارایی بیرگەی فیزیکی 8 گێگابایت دوو هێندە دەکات، ئەمەش کاتەکانی بارکردنی خێراتر چالاک دەکات، هەروەها پشتگیری لە کردنەوەی تا 18 ئەپ دەکات لە یەک کاتدا. هەروەها ئامێرەکە بە ئەنتێنەی داهێنەرانەی Infinix Metamaterial ئامادەکراوو، کە کارایی سیگناڵی خێراتر و متمانەپێکراوتر دەدات لە هەمان کاتدا خێرایی دابەزاندنی فایلەکان بە ڕێژەی 68% زیاد دەکات، هێزی سیگناڵەکان بە ڕێژەی 6dB بەرز دەکاتەوە، و کاتەکانی یاریکردن بە ڕێژەی 36% کەمدەکاتەوە.

 

 

 

وێنەی نایاب و سێڵفی ڕوون

 

 

لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشەکردنی بەکارهێنانی کامێرا، HOT 40 Pro بە توانا بەرزکراوەکان هەنگاو دەنێت. کامێرای سەرەکی 108 مێگاپێکسڵی هەیە لەگەڵ هەستەوەری HM6، دڵنیای دەدات لە وێنەی تیژ و ڕوون بە پێکسڵی 0.64 میکرۆن، تەنانەت دوای بڕینیشی. هاواینەی ماکرۆی 2MP زۆر باشە بۆ گرتنی وێنەی نزیک لە پێکهاتە و وردەکارییە وردەکان. کامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێکسڵ کە بە AI بەرزکراوەتەوە، سێڵفی و وێنەی گروپی ناوازە دەدات، تەنانەت لە ڕووناکی کەمدا، ئەمەش بەهۆی فلاشی پێشکەوتووی پێشەوە.

 

جگە لەوەش HOT 40 Pro شێوازی جیاواز بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆی سەرنجڕاکێش لە بۆنە جیاوازەکاندا دابین دەکات، لەوانە دۆخی وێنەگرتنی پرۆفیشناڵ و ریسێت کردنی ئاسمان و ڤیدیۆی دوو بینین، ئەمەش ئەزموونی وێنەگرتن و ڤیدیۆگرافیەکەت بەرز دەکاتەوە.

 

لە ڕووی دیزاینەوە، زنجیرەی HOT 40 دیزاینێکی سەرسوڕهێنەری هەیە کە چینێکی کریستاڵە بریقەدارەکانی تێدایە لە بەرامبەر پێکهاتەیەکی ئەستێرەیی. ئەم دیزاینە تایبەتمەندییەکی بریقەداری هەیە کە دیمەنەکەی دەگۆڕێت بەهۆی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لە گۆشەی جیاوازەوە. مۆبایلی HOT 40 Pro بە ڕەنگەکانی

ئاڵتوونی بریقدار و ڕەشی گەردوونی شینی فیروزەیی و سەوزی ئەستێرەیی نوێ بەردەستە. بژاردەی ڕەنگی نوێ ڕەش و سەوز لە تێکەڵەیەکی درەوشاوە و ڕەنگ گۆڕاو پێک دێت ، کاریگەرییەکی هاوشێوەی ئاورۆرا دروست دەکات کە ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرەیی بیردەخاتەوە.

 

 

بەردەست بوون

 

نرخی زنجیرەی HOT 40 کەمتر 200 دۆلارە و بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانی بازاڕ، نرخەکانیش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاواز دەبێت. چاوەڕوانی پەیجە ناوچەییەکان و کەناڵە کۆمەڵایەتییەکانی ئینفنیکس بن بۆ زانینی نوێکارییەکان لەسەر بەردەستبوون و نرخەکان

 

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://iq.infinixmobility.com/

 

 

دەربارەی ئینفنیکس:

ئینفنیکس براندێکی تەکنەلۆژیایە کە بە خێرایی سەرهەڵدەدات و کۆمەڵێک ئامێری زیرەک لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەم دەهێنێت و دەیخاتە بازاڕەوە لە ژێر مارکەی ئینفینیکس، کە لە ساڵی 2013 دامەزراوە. بە ئامانجگرتنی گەنجانی ئەمڕۆ بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ئینفنیکس ئامێری زیرەکی مۆدێرن و بەهێز و گونجاو دروست دەکات کە نوێترین تەکنەلۆژیا لە بازاڕدا بۆ بەکارهێنەران پێشکەش سەکات لە سەرانسەری جیهان لەو کاتەی پێویستیان پێیە بەو نرخەی کە دەیانەوێت

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://iq.infinixmobility.com/

 

هه‌واڵی گرنگ