یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ لای یاریزانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ لای یاریزانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

چالاکترین یاری مۆبایلی مۆبا لە جیهاندا بەردەوامە لە خستنەبازاڕی جیهانی، ناو تۆمارکردنی پێشوەختە لە ئێستاوە دەست پێدەکات

 

4ی 1ی 2024: Level Infinite، ئەو براندە تایبەتمەندە لە پێشکەشکردنی ئەزموونی یاری ئەلیکترۆنی کوالێتی بەرز بۆ ئارەزومەندانی یاریکردن لە سەرانسەری جیهان، هەروەها گروپی TiMi Studio Group، وەک تیمی پێشەنگی جیهانی لە پەرەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان و باشترکردنی کوالێتی بەرهەمەکانی کات بەسەربردن بۆ هەموو یاریزانانی دەوروبەری جیهان، ڕایگەیاند کە بەم زووانە یاری Honor of Kings لەسەر مۆبایلەکان بڵاودەکرێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و یاریزانەکان دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی یاریکردن وەربگرن کە پڕە لە سەرگەرمی.

 

لە ئەمڕۆوە Honor of Kings بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێشی بۆ ناو تۆمارکردنی پێشوەختە دەستپێکردووە، و بانگهێشتی یاریزانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات بۆ ناو تۆمارکردن و وەرگرتنی خەڵاتی تایبەت لەناو یارییەکەدا پێش دەستپێکردنی. و ئەگەر یاریزانەکان دەستکەوت بەدەست بهێنن، هەموو ئەوانەی پێشوەخت ناویان تۆمار کردووە ئەم پاداشتانە وەردەگرن:

  • Ying، یەکێکە لە پاڵەوانە دیارەکانی یارییەکە
  • شێوەی سووری کەسایەتی Ying
  • ٥٠٠ ئەڵماس
  • ٢٠٠٠ پارچەی ئارکانا
  • 5000 دراوی پارە
  • هەموو پاڵەوانەکانی یارییەکە بە بێبەرامبەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە

 

بۆ پێشوەختە ناو تۆمارکردن و بینینی زانیاری زیاتر سەبارەت بە پاداشتەکان، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://www.honorofkings.com/pre-register

 

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی 2015ەوە، Honor of Kings بووەتە دیاردەیەکی کولتووری لە چین، 200 ملیۆن یاریزانی تۆمارکراو و زیاتر لە 100 ملیۆن یاریزانی چالاک ڕۆژانەی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، ئەمەش وایکردووە کە چالاکترین یاری MOBAی مۆبایل بێت لە جیهاندا. لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، یاری Honor of Kings یەکەم هەنگاوی خۆی لە دەرەوەی چین بەخۆیەوەبینی بە دەستپێکردنی سەرکەوتووانەی وەشانی تاقیرکاری لە بەرازیل، کە لە لیستی باشترین یارییە بێبەرامبەرەکان لە هەردوو App Store وGoogle Play پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. هەروەها یارییەکە خەڵاتی هەڵبژاردەی بەکارهێنەرانی بۆ باشترین یاری لە فرۆشگای Google Play لە بەرازیل بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنا.

 

لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، یاری Honor of Kings خۆی تەرخان کردووە بۆ دابینکردنی "هەڵبژاردەیەکی باشتر" بۆ یاریزانانی MOBA لە سەرانسەری جیهان. بە دیزاینە ناوازەکەی پاڵەوانان و سیستەمی یاریکردنی هاوسەنگ، Honor of Kings ئەزموونێکی دادپەروەرانە و سەرنجڕاکێش و ناوازەی شەڕی تیمی پێشکەش بە هەموو یاریزانەکان دەکات.

 

 

 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەواڵ و پێشهاتەکان سەبارەت بە هەواڵی داهاتووی Honor of Kings، تکایە فۆڵۆوی هەژمارە فەرمیەکانی یارییەکە بکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان:

 

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا - عەرەبی:

ئینستاگرام:https://www.instagram.com/HoKArabia/

فەیسبووک:https://www.facebook.com/HonorofKingsArabia/

دیسکۆرد: https://discord.com/invite/HoKArabia

تویتەر: https://x.com/hokarabia?s=11

###

 

دەربارەی Level Infinite:

Level Infinite هێمای جیهانی یاری Tencent ە. و کۆمپانیاکە پابەندە بە گەیاندنی ئەزموونی یاریکردنی بەرز و داهێنەرانە بۆ بینەرانی جیهانی، هەرکاتێک و لە هەر شوێنێک کە یاریکردنیان هەڵبژارد و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە پەرە بە گشتگیری و پەیوەندی و دەستڕاگەیشتن بدات. هەروەها براندەکە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و سەرچاوەی بەرفراوان پێشکەش بە تۆڕی گەشەپێدەرانی هاوبەش و ستۆدیۆکانمان دەکات لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە ئازادکردنی توانای ڕاستەقینەی یارییەکانیان. هەروەها Level Infinite بڵاوکەرەوەی یارییە بەناوبانگەکانی وەک PUBG MOBILE و Goddess of Victory: NIKKE و SYNCED ە و هاوبەشی هاوکارییەکانە لە یارییەکانی وەک Warhammer 40,000: Darktide ی Fatshark و Dune: Awakening ی Funcom و Nightingale ی Inflexion Studios و چەندانی تر. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Level Infinite ، سەردانی http://www.levelinfinite.com/ بکەن، و لە تویتەر و فەیسبووک و ئینستاگرام و یوتیوب فۆڵۆومان بکەن.

 

دەربارەی TiMi Studio Group

TiMi Studio Groupی لقێکی کۆمپانیای Tencent Gamesە، و تیمێکی پێشەنگی جیهانی لەخۆدەگرێت لە پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی یارییە ڤیدیۆییەکان، هەوڵدەدەن کوالێتی کات بەسەربردن بۆ یاریزانان لە سەرانسەری جیهان باشتر بکەن. بارەگای سەرەکی کۆمپانیای TiMi لە شاری شێنژن لە چینە و ئۆفیسەکانی لە لۆس ئەنجلۆس، سیاتڵ، مۆنتریال، شەنگەهای و چێنگدو هەیە. کۆمپانیاکە یاری داهێنەرانە و کوالێتی بەرز و ورد دروست دەکات و کۆمەڵێک جۆری یاری بەرفراوان لەخۆدەگرێت کە دەتوانرێت لەسەر ئامێرە جیاوازەکان یاری پێبکرێت. کۆمپانیای TiMi لە ساڵی 2008 دامەزراوە و کۆمەڵێک یاری سەرکەوتووی پەرەپێداوە لەوانە Honor of Kings و Speed ​​Drifters و Arena of Valor. هەروەها کۆمپانیای TiMi هاوبەشێکی متمانەپێکراوی هەندێک لە گەورەترین براندەکانی یاریکردنە لە جیهاندا، کە یارییە بەناوبانگەکانی وەک Call of Duty: Mobile و لەم دواییانەشدا Pokémon UNITE کە یەکەم یاری ستراتیژی Pokémon دروستکردووە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر TiMi، فۆڵۆوی @timistudios بکەن لە تویتەر و لینکیدئین.

 

 

هه‌واڵی گرنگ