سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا ڕاگەیاند بۆSmartThings EnergyلەCES 2024
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا ڕاگەیاند بۆSmartThings EnergyلەCES 2024

 

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە یەکخستنی خزمەتگوزاری لەگەڵ تێسلا ئەنجامداوە، کە لەCES® 2024نمایش دەکرێت، کەSmartThings Energyبە بەرهەمەکانی تێسلا وەک پاتری ماڵەوەیPowerwallدەبەستێتەوە ، ئینڤێرتەری Solar ، گیراوەی Wall Connector charging و ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EVs).ئەم هاوبەشییە لە ڕێگەیAPIکراوەکانی تێسلاوە دروستکراوە، ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی فراوانبوونی زیاتری ئاستی پەیوەندییەکانیSmartThings Energy و بەشداری دەکات لە ئامانجی بەهێزی سامسۆنگ کە چالاککردنی ئەزموونی ماڵەوەی گونجاوتر و نەرمترە بۆ بەکارهێنەران.

 

چانوو پارک، EVPو سەرۆکی تیمی پەرەپێدانیIoTلە سەنتەری سەکۆی ئامێرەکان ڕایگەیاند: "کڕیارانی تێسلا ئینێرجی ئێستا دەتوانن لەڕێگەیSmartThingsEnergyو ئامێرەکانی سامسۆنگەوە بەڕێوەببەن و چاودێری دۆخی کارەبای ماڵەکانیان بکەن لەگەڵ بەرنامەی تێسلا، ئەمەش دەستگەیشتن و پەیوەندی زیاتر مسۆگەر دەکات، ئەم هاوبەشییە نوێیە بڕگەیەکی سەرەکییە بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە بەردەستکردنی چارەسەرەکەمان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە دەرەوەی ئامێرەکانی ناوماڵ."

 

سوودی سەرەکی بەکاربەر لە هاوبەشییەکانی سامسۆنگ لەگەڵ تێسلا ئەوەیە کە ڕێگە بەSmartThings Energyدەدات پەیوەندی بە Tesla Powerwall، ئینڤێرتەری Solar ، Wall Connector charging وEVsبکات، ئەمەش ڕێگە بەSmartThings Energyدەدات زانیارییەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەڵگرتن و بەکارهێنانی وزەی بەکارهێنەران پیشان بدات.

 

سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنەران دەتوانن باشتر خۆیان بۆ پچڕانی کارەبا ئامادە بکەن لە ڕێگەی توانای SmartThings Energy بۆ هاوکاتکردنی لەگەڵ Powerwall “Storm Watch”ی بەرنامەی تێسلا. ئەمەش بەو مانایەیە کە لە حاڵەتی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا وەک زریان یان بارینی بەفرێکی زۆر، بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی SmartThings لەسەر تەلەفزیۆن و مۆبایلە بەستراوەکانی سامسۆنگیان ئاگادار بکرێتەوە جگە لە بەرنامەی تێسلا. لەمەش زیاتر، دەتوانن پێش و لە کاتی پچڕانی کارەبادا دۆخی وزەیژیری دەستکردچالاک بکەن بۆ درێژکردنەوەی وزەی پاشەکەوت کە لە Tesla Powerwallدا هەڵگیراوە.

وێنەی بەرنامەی SmartThings ئاگادارکردنەوەی دۆخیTesla Powerwallو چالاککردنی دۆخی وزەیژیری دەستکرد

بەکارهێنانی سامسۆنگ لە Tesla API بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەرەو پێشکەوتنی بەرچاو لە پڕۆژەی Net Zero Home و بەرزکردنەوەی ئەزموونی فرە ئامێری بۆ بەکارهێنەرانی .SmartThing

درو باگلینۆ، لە تێسلا، ڕایگەیاند: "لە تێسلا ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە زیادکردنی توانا بۆ بەرهەمەکانمان بۆ کارلێککردن لەگەڵ ئامێر و بەرنامە زیرەکەکانی تر لە ماڵەکانی کڕیاران. بەم دواییە FleetAPIمان بڵاوکردەوە، ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات جگە لە ئۆتۆمبێلەکانمان کارلێک لەگەڵPowerwall و Solar و Wall Connector بکەن. خۆشحاڵین کە سامسۆنگ هەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی گەشەپێدەرێکی سەرەتایی بێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی پێشەنگی خۆیان لە تەکنەلۆژیای ماڵە زیرەکەکانی بەکاربەران. کڕیاران دەتوانن دۆخی پەیوەندیەکەیان لە چەندین ئامێردا ببینن و بە شێوەیەکی زیرەک دۆخی ماڵەوە کۆنتڕۆڵ بکەن بۆ درێژکردنەوەی Powerwall energyیان کاتێک لە تۆڕەکە دەرچوون”.

 

SmartThings Energy کە بەستراوەتەوە بە Tesla Powerwall بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سامسۆنگ لە CES® 2024 نمایش دەکرێت. خزمەتگوزاریە ڕاستەقینەکە لە ئێستادا لە گەشەکردندایە و ئامانجە لە چارەکی دووەمی ساڵی 2024دا بخرێتە بازاڕەوە. تکایە ئاگاداربن کە ئەو تایبەتمەندیانەی لە سەرەوە باسکراون دەتوانن بگۆڕدرێن.

 

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:news.samsung.com.

 

دەربارەی Tesla, Inc.

کۆمپانیای تێسلا گواستنەوەی جیهان بۆ وزەی بەردەوام خێراتر دەکات بە دروستکردنی جیهانێک کە بە وزەی خۆر کاردەکات و بە پاتری کاردەکات و بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەگوازرێتەوە.

ئێمە سیستەمی بەردەوام دیزاین دەکەین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەتوانرێت گەورە بکرێت- لە ئەنجامدا گەورەترین سوودی ژینگەیی بەدەست دەهێنێت. بەرهەمەکانی بەرهەمهێنانی وزە و هەڵگرتنی وزەمان لەگەڵ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانمان پێکەوە کاردەکەن بۆ گەورەکردنی کاریگەرییەکانیان.https://www.tesla.com/

 

 

هه‌واڵی گرنگ