سامسۆنگ ڕۆڵی پەیوەندیکردن و زیرەکی دەستکردی بەهێزکراو لە چالاککردنی ئەزموونی فراوانکراوی چێشتخانە لە CES 2024دا نمایش دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ ڕۆڵی پەیوەندیکردن و زیرەکی دەستکردی بەهێزکراو لە چالاککردنی ئەزموونی فراوانکراوی چێشتخانە لە CES 2024دا نمایش دەکات

 

• ساردکەرەوەی 4 دەرگای BESPOKE 2024 بە دۆخی ™Flex،و تەکنەلۆژیای AI Family Hub+،و تایبەتمەندی AI VISION Inside، و چێشتلێنەری Anyplace Induction کە بەستراوەتەوە بە بەرنامەی Samsung Food کە بە ژیری دەستکرد کاردەکات، ئیکۆسیستەمێکی تەواو خۆراک دروست دەکات.

هەولێر،کوردستان ، 27ی کانوونی دووەمی 2023: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەم و بەرنامە و تایبەتمەندیەکانی چێشتخانەی سامسۆنگ، کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات و بەستراوەتەوە بە بەرنامەی SmartThings؛ لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES 2024، بۆ دابینکردنی سیستەمێک کە ئەزموونی خواردن و چێشتخانەی باشتر دابین دەکات. بەرهەم و تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ناو ڕیزبەندی نوێ بریتین لە ساردکەرەوەی 4 دەرگای BESPOKE 2024 لەگەڵ دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای AI Family Hub+، کە یەکەم ساردکەرەوەی ماڵەوەیە کە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێتی شتەکانەوە (IoT) کە لە ساڵی 2016 خراوەتە بازاڕەوە، کە بە تەواوی بەهێز کراوە بە تەکنەلۆژیای AI Vision Inside، و چێشتلێنەری نوێی Anyplace Induction، لەگەڵ باشترکردنی خزمەتگوزاری Samsung Food.

موو هیونگ لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی ئەزموونی کڕیاران بۆ یەکەی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ، شانازی و جۆش و خرۆشی خۆی دەربڕی بۆ ناساندنی زیرەکی دەستکردی بەهێزکراو و تایبەتمەندی پەیوەندیکردن، کە نوێترین تەکنەلۆژیاکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی هەموو کەسێک بدات خواردن و چێشتخانەکەی بباتە ئەزموونێکی ئاستی بەرزتر، و ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە دڵنیابوون لەوەی کە بەکارهێنەران چێژ لە سوودە زۆرەکانی خۆراکی داهێنەرانەمان وەردەگرن لە سەرانسەری کۆمەڵێک ئامێر و تایبەتمەندی بەرفراوان".

تایبەتمەندی بەهێزی ژیری دەستکرد بۆ بەرزکردنەوەی تێگەیشتنەکانی خۆراک

بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونەکانی چێشتخانە، ساردکەرەوەی چوار دەرگای BESPOKE 2024 بە دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای AI Family Hub+ بە چەندین تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بەهێز کراوە، کە لەلایەن AI Vision Inside سەرکردایەتی دەکرێت، کە کامێرای ناوەوەی زیرەک بەکاردەهێنێت کە دەتوانێت بەرهەمەکانی ناوەوە و دەرەوەی ساردکەرەوەکە بناسێتەوە. هەروەها بە تەکنەلۆژیای “Vision AI” بەهێز کراوە کە ڕێگە بە ناسینەوەی تا 33 جۆری خۆراک و ژەمەکان دەدات، لەسەر بنەمای کۆمەڵێک زانیاری پێشوەختە دیاریکراو کە نزیکەی ملیۆنێک وێنەی خۆراک لەخۆدەگرێت. لە ڕێگەی لیستی دەستکاریکراوی خۆراکە بەردەستەکان لەسەر شاشەی AI Family Hub+، بەکارهێنەران دەتوانن بە دەست زانیاری بەرواری بەسەرچوون بۆ ئەو شتانە زیاد بکەن کە دەیانەوێت چاودێری بکەن، تا ساردکەرەوە لە ڕێگەی شاشەیLCD ی 32 ئینچەوە ئاگادارکردنەوە بنێرێت بۆ پێش بەرواری بەسەرچوون.

لیستی خۆراکەکان کە لەلایەن AI Vision Inside لە ™Family Hub+ دروستکراوە

لە ڕێگەی تایبەتمەندی Fridge Managerەوە، کە چاودێری بارودۆخی فلتەری ئاوی ناو ساردکەرەوە دەکات و ئاگادارکردنەوە دەنێرێت کاتێک پێویستی بە گۆڕینی بێت؛ +™Family Hub کڕینی ئاسانی فلتەری ئاوی نوێ بەردەست دەخات تەنها بە یەک کلیک لە ئەمازۆن.

لای خۆیەوە، چێشتلێنەری نوێی سامسۆنگ Anyplace Induction و فڕنی Slide-in Range بە شاشەیەکی 7 ئینچی LCD بەهێز کراوە، کە بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی Family Hub™+ەوە سەیری ئەو ڕێچکانە بکەن کە هەڵیانبژاردووە و هەڵیانگرتووە بۆ یارمەتیدانی ئامادەکردنی ژەمەکانیان. هەروەها Anyplace Induction باشترکردنی کارە سەرەتاییەکانی چێشت لێنان وەک گەرمکردنی کارا و بێ گوێدانە ئەوەی کە مەنجەڵەکان لەسەر چ بەشێکی چاوەکە دابنرێت، ئەمەش بەهۆی تەکنەلۆژیای inductive plate coilی سامسۆنگەوە. و بەکارهێنانی شووشەی دژە ڕوشان لەبری شووشەی سیرامیکی ئاسایی ڕێگری دەکات لە هەر خراپبوون و ڕوشانێک لە کاتی جوڵاندنی قاپ و مەنجەڵەکان لەسەری.

بەرنامەی Samsung Food کە لە ئێستادا لەسەر ساردکەرەوەی Family Hub™+ و چێشتلێنەری Anyplace Induction Cooktop و فڕنی Slide-in Range بەردەستە؛ زۆرێک لە تایبەتمەندییە بەرزکراوەکانی ژیری دەستکرد لەخۆدەگرن. تایبەتمەندی "تایبەتکردن" بەهێزکراوە لەلایەن ژیری دەستکردەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێچکەکان بە پێی خواستیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئارەزووەکانی خۆراکیان بێت زیاتر لەوەی پێشتر بەردەست بوو، وەکو ژەمی ڕووەکی و تێکەڵاو، بۆ جێگیرکردنی خۆراکی بێ گلوتین، خۆراکی ڕووەکی ماسی، خۆراکی بێ شیرەمەنی و هتد. و تایبەتمەندی نوێی 'Image-to-Recipe' ئێستا بە باشترکردنی Vision AI دەناسێتەوە؛ چەندین ژەم و کەرەستەکانی خۆراک لە وێنەکانەوە بدۆزەرەوە و بەدوای ئەو خواردنانەدا بگەڕێ کە دەتوانرێت بە بەکارهێنانی ئەو پێکهاتانە ئامادە بکرێن. لە کۆتاییدا، پلانی ژەمە کەسییەکان زانیارییەکانی بەکارهێنەران شی دەکاتەوە بە پەیوەندیکردن بە پرۆفایلی Samsung Healthەوە بۆ دروستکردنی ژەمە تایبەتەکان بە پشتبەستن بە پێداویستییە تەندروستییەکانیان.

 ثلاجة سامسونج الذكية Ai Vision

بەستنەوەی ئامێر و تایبەتمەندییەکان بە ژیری دەستکرد بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی چێشتخانەکە

وە لەگەڵ ساردکەرەوەی 4 دەرگای BESPOKE 2024 لەگەڵ دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای +AI Family Hub؛ ئیکۆسیستەمی خۆراک لە دەوری چۆنێتی تایبەتمەندیەکانی ژیری دەستکرد لە بەرهەمەکانی چێشتخانە و Samsung Food دەخولێتەوە و پشتگیری یەکتر دەکەن، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ژەمەکانیان بە درێژایی ڕۆژ بەپێی خواستی خۆیان دابنێن و کۆمەڵێک ئەزموونی تەواوی چێشتخانەی زیرەک و پەیوەستکراو پێشکەش بکەن.

هەروەها Samsung Food پەیوەندی و یەکگرتن دەکات لەگەڵ Samsung Health بۆ باشترکردنی خۆشگوزەرانی بەکارهێنەران. بە سود وەرگرتن لە زانیارییە تەندروستییەکان کە لە ڕێگەی Samsung Healthەوە کۆکراونەتەوە؛ ئەم خزمەتگوزاریە پێشنیاری ڕێچکەی تەندروست و گونجاو دەکات. پاشان، بەکارهێنەران دەتوانن ڕێنماییەکانی چێشت لێنان بنێرن بۆ ئامێرە جیاوازەکانی چێشتخانەکەیان بە ئاسانی.

هەروەها تایبەتمەندی Tap View ئاسانکارییەکی زیاتر دەکات بە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بە ئاسانی مۆبایلە زیرەکە گالاکسیکەیان لە لەسەر شاشەی +AI Family Hub کارپێبکەن. جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە بەرنامەی یوتیوب وەربگرن لەسەر شاشەی ساردکەرەوە بۆ زانیاری زیاتر و کات بەسەربردن.

وێنەیەکی چێشتخانەیەک کە ساردکەرەوەی چوار دەرگای BESPOKE 2024ی تێدایە کە بە دۆخی ™Flex و تەکنەلۆژیای AI +Family Hub بەهێز کراوە

ئەم نوێکردنەوە و تایبەتمەندییە بەرزکراوەکان بەشدارن لە دیدگای سامسۆنگ بۆ فراوانکردنی نەرمی ئیکۆسیستەمی خۆراکی پەیوەستکراو و بنەمادار بە ژیری دەستکرد، لەگەڵ گرنگیدان بە دابینکردنی ئەزموونی چێشتخانەی کوالێتیتر بە بەکارهێنەران کە پێویستی بە هەوڵی کەمتر هەیە.

 ثلاجة سامسونج الذكية بالذكاء الاصطناعي family hub

بەردەست بوون

بەکارهێنەران دەتوانن سەردانی کۆشکی سامسۆنگ بکەن لە CES® 2024 بۆ دۆزینەوە و ئەزموونکردنی تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد و پەیوەندیکردن، کە لەناو ئیکۆسیستەمی داهێنەرانەدا نوێکراونەتەوە.

-کۆتایی-

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:. https://news.samsung.com/mena

 

هه‌واڵی گرنگ