سامسۆنگ پەردەی لەسەر بەرنامەی نوێی جوانکاری هاوبەشی ‘دیزاینکراوە بۆ ’ Samsung Gaming Hub لە CES 2024لادا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ پەردەی لەسەر بەرنامەی نوێی جوانکاری هاوبەشی ‘دیزاینکراوە بۆ ’ Samsung Gaming Hub لە CES 2024لادا

 

کۆمپانیا پێشەنگەکانی ئامێری یاری ڤیدیۆیی بۆ دروستکردنی بەرهەمی مۆڵەتپێدراوی فەرمی تایبەت بۆ Samsung Gaming Hub؛ PDP بۆ یەکەمجار لە مانگی یەکدا بە کۆنتڕۆڵی نوێی Gaming Hub Controller ڕادەگەیەنرێت

هەولێر،کوردستان – 5ی 1ی 2024 – ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس وردەکارییەکانی بەرنامەی " دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub"ی ڕاگەیاند کە لە CES® 2024 نمایش دەکرێت. ئامانجی بەرنامەکە کارکردنە لەگەڵ پێشەنگەکان کۆمپانیاکانی یاریکردن بۆ هاندانی نەوەی داهاتووی باشترین بەرهەمە هاوبەشەکان بۆ Samsung Gaming Hub، سەکۆی پەخشی یارییەکانی سامسۆنگ. جگە لەوەش کۆمپانیاکە هاوبەشی خۆی لەگەڵ دابینکەری جوانکاریەکانی یاریکردن PDP (Performance Designed Products LLC) ڕاگەیاند، بۆ هێنانی یەکەم کۆنترۆڵکەری "دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub".

 

جیهۆ ها، بەرپرسی گروپی هاوبەشی خزمەتگوزاری لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "سامسۆنگ ڕۆڵی پێویستی جوانکاری لە دەوڵەمەندکردنی ئەزموونەکانی یاریکردندا دەناسێت، و بە بنیاتنانی ئاستی بەرزی گونجانمان، بەرنامەی 'دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub' ئەنجام دەدات کە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە متمانەپێکراوەکان دەکەین بۆ دروستکردنی جوانکاری کە زیاتر ئەزموونی سەرەکی Samsung Gaming Hub بەرز دەکەنەوە".

 

لە ئەمساڵەوە یاریزانان نیشانەی "دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub"دەبینن، کە دەریدەخات بەرهەمەکە تاقی کراوەتەوە بۆ گونجان و کوالێتی و کارایی و سەلامەتی و ئاسایش لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ. ئەو جوانکاریانەی ئەم نیشانەیە پیشان دەدەن گەرەنتی باشترین ئەزموونی پەخشی یارییەکان دەکەن لەسەر Samsung Gaming Hub، بەبێ گوێدانە ئەو ئامێرە پشتگیریکراوانەی کە یاریزانانی سامسۆنگ هەڵیدەبژێرن.

 

ئەمڕۆ هەروەها سامسۆنگ هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆنترۆڵکەری نوێی بێ وایەریPDP ڕاگەیاند کە Replay Midnight Blue ە، کە یەکەم بەرهەمی "دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub"ە. کۆنتڕۆڵکەرە نوێیەکە پاترییەکی ناوەکی و بارگاویکەرەوەی لەخۆدەگرێت بۆ ماوەی یاریکردن تا 40 کاتژمێر لە هەر بارگاویکردنەوەیەکدا، پەیوەندییەکی بێ وایەری بلوتوز بە مەودای 30 پێ و دوگمەی سەرەکی Samsung Gaming Hub کە توانای ئەوەی هەیە دەستبەجێ Samsung Gaming Hub بخاتە کار و دوگمەی کۆنترۆڵکردنی دەنگی تەلەفزیۆن کە بەکارهێنانی ئاسانە و لەگەڵ چەندین شتی تر. یاریزانان دەتوانن لە نزیکەوە سەیریReplay Midnight Blue بکەن لە کۆشکی سامسۆنگ لە CES. ئێستا کۆنتڕۆڵکەرەکە لە ماڵپەڕی PDP و Amazon.com و BestBuy.com بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە.

 

سامسۆنگ بەردەوامە لە پێدانی بژاردەی زیاتر بە یاریزانان لە چۆنیەتی یاریکردنیان، لەو ئامێرانەی کە بەکاریدەهێنن بۆ پەخشکردنی یارییەکانیان تا فراوانکردنی ئیکۆسیستەمی Samsung Gaming Hub و بەردەوام پێشکەشکردنی بەرهەم و ئەزموونی داهێنەرانە کە یاریزانەکان خواستیانە.

چاوەڕوان بن، سامسۆنگ بەردەوامە لە داهێنان و زیادکردنی هاوبەشی نوێ بۆ ناو ئیکۆسیستەمی "دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub".

بۆ زانیاری زیاتر لەم بەستەرەدا دەتوانن بیدۆزنەوە.

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:news.samsung.com.

 

 

دەربارەی Samsung Gaming Hub

سامسۆنگ Gaming Hub لەلایەن Tizen بەهێزکراوە، سەکۆی دۆزینەوەی یارییەکانی پەخش و هەموو شتێکە لە یەکدا کە پردێکە لە نێوان ئامێر و بەرنامەکان بۆ ئەزموونێکی باشتری یاریزانان. دەتوانن دەستبەجێ هەزاران یاری لە Xbox وNVIDIA GeForce NOW و Amazon Luna و Utomik و Antstream Arcade و Blacknut Cloud Gaming بکەن. Samsung Gaming Hubماڵێکی نوێیە بۆ یاریکردن و کات بەسەربردن بە یەکخستنی Twitch و سپۆتیفای و یوتیوب گەیمینگ کە دەستڕاگەیشتنێکی ئاسان بە یاریزانەکان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونەکانیان. هیچ سنوورێکی توانای بیرگە بۆ هەڵگرتن و دابەزاندنی نیە، پێویست بە کۆنسۆڵ یان کۆمپیوتەر ناکات – یاریزانان تەنها پێویستیان بە کۆنترۆڵکەرێکی یاریکردنی چالاککراوی بلوتوز و هێڵی ئینتەرنێتە بۆ دەستپێکردنی یاریکردن. زیاتر بزانە لەhttps://www.samsung.com/us/tvs/gaming-hub/

 

 

هه‌واڵی گرنگ