سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ڕۆبۆتیگسکی کارەبایی و پاککەرەوە بە تایبەتمەندی پاککردنەوەی هەڵم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ڕۆبۆتیگسکی کارەبایی و پاککەرەوە بە تایبەتمەندی پاککردنەوەی هەڵم

سامسۆنگ پەردە لەسەر هێڵی نوێی گسکی کارەباییلادەدات کە پاککردنەوەی ماڵ پێناسە دەکاتەوە بە ژیری دەستکردی بەهێزکراو لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES 2024

سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ڕۆبۆتیگسکی کارەبایی و پاککەرەوە بە تایبەتمەندی پاککردنەوەی هەڵم

 

هەولێر،کوردستان – 28ی کانوونی دووەمی 2023کۆمپانیای سامسۆنگئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پەردە لەسەر هێڵێکی نوێی گسکی کارەبایی بەزیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو (AI) لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES® 2024 لا دەدات. گسکی The Bespoke Jet Bot Combo، کە گسکی کارەبایی وپاککەرەوەی ڕۆبۆتە تایبەتمەندی بەرزکراوی ژیری دەستکرد و پاککردنەوەی هەڵملەخۆدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئەزموونێکی پاککردنەوەی ئاسانتر بۆ بەکارهێنەران.

بەڕێز مووهیۆنگ لی، EVP و سەرۆکی تیمی ئەزموونی کڕیارانی کارەکانی ئامێرەدیجیتاڵییەکان لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "من زۆر خۆشحاڵم بە ناساندنیهێڵی داهێنەرانەمان لە گسکی کارەبایی بۆ ساڵی 2024، Bespoke Jet Bot Combo، کە نوێترین تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردمان بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنیبەکارهێنانی مانادار، بە پاککردنەوەی بەهێز وەک بنەڕەت، پاککەرەوەی ڕۆبۆتی نوێئەزموونی پاککردنەوەی بەکاربەر لە ڕێگەی تایبەتمەندییە داهێنەرەکانەوە بەرەو پێشەوەدەبات. ئێمە بە توندی باوەڕمان وایە کە پاککردنەوە لای کڕیارەکانمان چێژبەخشتردەکات.

Bespoke Jet Bot Combo™ کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو و بنەمادار بەژیری دەستکرد لەخۆ دەگرێت بۆ ماڵێکی پاکتر

 

Bespoke Jet Bot Combo™ بە تایبەتمەندی ژیری دەستکردی بەرزکراوە

 

Bespoke Jet Bot Combo™ پاککەرەوەیەکی ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی وپاککەرەوەی ژیری دەستکردیە کە ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکات لە کاتیپاککردنەوە و دوای پاککردنەوە. ناسینەوەی شتەکانی ژیری دەستکردی نوێکراوەزیادکراوە بۆ Bespoke Jet Bot Combo™ لە تەکنەلۆژیای پێشتری لەBespoke Jet Bot™ AI+ پەرەی سەندووە. کە ژمارەی ئەو شتانەی کەدەتوانێت جیایان بکاتەوە فراوانتر بووە، ئەمەش بەهۆی هەستەوەری سێڕەهەندی کە بەکارهێنراوە.

دیارترین پێشکەوتن ئەوەیە کە AI Object Recognition دەتوانێت شوێن وپەڵەش بناسێتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونی پاککردنەوەی باشتر بۆ بەکارهێنەران دابینبکات. ئەو شوێنە نەخشەکێشراوانەی وەک ژووری میوان و چێشتخانە دیاریدەکات و پۆلێنیان دەکات، و بە شێوەیەکی خۆکاری پێشنیاری دانانی "ناوچەیقەدەغەکراو" دەکات وەک حەمام، بەلەکۆنە یان دەرگای دەرەوە، بۆ دڵنیابوونلەوەی کە ڕۆبۆتەکە دوور دەکەوێتەوە لە شوێنە دیاریکراوەکان. لە کاتێکدا Bespoke Jet Bot Combo™ کە پەڵەیەک دەستنیشان دەکات، دەگەڕێتەوەبۆ بنکەکەی بۆ گەرمکردنی فڵچەکانی پاککەرەوە بە هەڵم و ئاوی پلەی گەرمیبەرز و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە، بە پاککەرەوەی بەهێزی خولانەوەی بەخێرایی 170 سوڕ لە خولەکێکدا، دەتوانێت چالاکانە تەنانەت پەڵە ڕەقبووەکانیشبسڕێتەوە. لە ئەنجامدا پاککردنەوەی سەربەخۆی زۆر کاریگەر بە بێدەستێوەردانی بەکارهێنەر دابین دەکات لە کۆمەڵێک لە ژینگە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرەڕای ئەوەش، مۆدێلەکە تەنانەت دەتوانێت هەست بە جۆریئەرزەکە بکات بۆ ئەوەی پاککردنەوەی بەرزتر پێشکەش بکات، بەبەکارهێنانی تایبەتمەندییەک بە ناوی AI Floor Detect. جیاوازیدەکات لە نێوان زەوییە ڕەقەکان و فەرشەکاندا، پاشان بە شێوەیەکیخۆکاری هێزی مژینی خۆی بەرز دەکاتەوە کە تەنانەت بۆ مژینی تۆزی قووڵی ناو فەرشەکاندا گونجاوە. جگە لەوەش یارمەتیدەرە بۆڕێگریکردن لە تەڕبوونی فەرشی بەکارهێنەران و پیسبوون بەهۆیفڵچەی پیسەوە. کاتێکBespoke Jet Bot Combo فەرشێکدەدۆزێتەوە، دیاری دەکات کە ئایا فڵچەکانی پاککەرەوە بەرز بکاتەوەیان لە وێستگەی پاککردنەوەدا جیایان بکاتەوە بۆ دابینکردنیگیراوەی باشترکراوی دژە پیسبوون.

The Bespoke Jet Bot Combo بە تەواوی گرنگی بە کۆتاخولەکی ئەزموونی پاککردنەوە دەدات. وێستگەی پاککردنەوە پاککردنەوەی تا 3 هەنگاوی بۆ پاککەرەوەی فڵچەکان دابین دەکات،کە بریتییە لە شۆردنی خۆکاری، پاککردنەوەی هەڵم و وشککردنەوەیخۆکاری بە هەوای گەرم. دوای ئەوەی فڵچەکان بە ئاوی گەرمدەشوات کە بە هەڵمی پلەی گەرمی بەرز گەرم دەکرێت، دواترهەڵمیان بەسەردا دەڕشێنێت بۆ نەهێشتنی بۆن، ئەمەش ڕێگە بەپاکوخاوێنی زیاتر دەدات.

 

بەردەست بوون

بۆ ئەزموونی دەستی یەکەمی Bespoke Jet Bot Combo، ئامادەبووانیپێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES® 2024 دەتوانن سەردانی کۆشکیسامسۆنگ بکەن. لە ئێستادا لە قۆناغی پەرەپێداندایە و ئەو تایبەتمەندیانەی کەلە سەرەوە باسکراون ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە.

 

 

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:news.samsung.com.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ