خیسۆس كاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایدەگەینێت ، بێگومان سەركەوتنێكی گرنگ بوو، بەڵام لە سێ شەممەوە دەست دەكەین بە ئامادەكاری بۆ یارییەكەی ژاپۆن.
كاساس لەمیانی لێدوانێكیدا وتی ، بە دڵنیاییەوە تۆپی پێ یارییەكە هەڵەی تێدا دەكەی، كێشەی ئێمە تەنها بەرگری نییە، بەڵكو دەبێت وەك تیپێك پێشوەختە فشارێكی زۆر بكەین بۆ ئەوەی ئاستی هێڵی دواوە باش بێت.
باسی لەوەش كرد ، هەموو یارییەكان لە پاڵەوانێتییەكەدا قورس دەبن، پێموایە ژاپۆن سەختترین تیپە لە كۆمەڵەكەدا، دەبێت خۆمان باش بكەینەوە و پشوویەك بدەین و دواتر بیر لەوە بكەینەوە كە چۆن ڕووبەڕووی ژاپۆن دەبینەوە، شێوازەكەمان هاوشێوەی تیپی ژاپۆنە، بەڵام من دەزانم چی دەكەم و نامەوێت هەموو پلانەكانم بە جارێك ئاشكرا بكەم.