شێوازی بەكارهێنانی پاتری مۆبایل رۆڵی گرنگی لە تەمەنەكەیدا هەیە، هەر بۆیە جگەلەوەی گرنگە كە كەرەسەتی كوالێتی باش بۆ پڕكردنەوەی پاترییەكە بەكاربهێنیت، پێویستە ئەم سێ خاڵەش لەبەرچاو بگریت:
1. با رێژەی پاترییەكەت لە (10%) كەمتر نەبێت و پاش ئەوە شەحنی بكەرەوە.
2. كاتێك مۆبایلەكەت پڕ شەحن دەبێت، بە كارەباوە جێی مەهێڵە.
3. هەوڵبدە تا دەتوانیت رێژەی بارگاویبوونی مۆبایلەكەت لە نێوان لە (30 – 80%) بێت، لەو رێژەیەدا شەحنی بكەرەوە.