سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی نوێترینزنجیرەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی نوێترینزنجیرەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند

 

هەموو کەسێک دەتوانێت سوود لە داواکردنی پێشوەختەوەربگرێت وەک نرخی گونجاو بۆ زیادکردنی یادگە بۆ دووهێندە و گەرەنتی تەواوی دوو ساڵی Samsung Care+، لەگەڵ دیاری و جوانکاری بێبەرامبەر.

 

[هەولێر،کوردستان] XX ی 1ی 2024سامسۆنگئەلیکترۆنیکس لە عێراق دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەیزنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی گالاکسی S24ی ڕاگەیاند بۆ گالاکسیS24 ئەڵترا، گالاکسی S24+ و گالاکسی S24، لە 18ی 1 تا 6ی شوباتی 2024.

زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی S24 مژدەی سەردەمێکی گۆڕانکارییەبۆ مۆبایلەکان، بەهۆی تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد کە هەموولایەنەکانی ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکەنەوە. و زنجیرە نوێیەکە بەگالاکسی AI کاردەکات، کە ئەزموونێکی زۆر زیرەک و جیاوازیناوازەی گالاکسی پیشکەش دەکات، لە چالاککردنی پەیوەندی نەرملە ڕێگەی وەرگێڕانی زیرەکی دەق و پەیوەندیەکانەوە، بۆبەرزکردنەوەی توانا داهێنەرەکان بەهۆی بزوێنەری گالاکسیProVisualەوە، کە ڕێگە بە دانانی پێوەرێکی نوێ دەدات بۆ گەڕانلە ناو مۆبایلەکاندا.

بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگئەلیکترۆنیکس لە عێراق، ڕایگەیاند: دەستپێکردنی هەڵمەتیداواکردنی پێشوەختە لە سامسۆنگەوە لە چوارچێوەی پابەندبوونیهەمیشەییدایە بۆ دابینکردنی نوێترین ئامێرەکان بە کڕیارەکانمان لەبازاڕی عێراقدا دەستبەجێ لەگەڵ خستنەبازاڕی جیهانیدا، وەکچۆن کارگێڕی سامسۆنگ لە بازاڕی عێراق گرنگییەکی زۆر دەداتبە دابینکردنی پێویستی کڕیاران و ئارەزووەکانیان، و پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندن بۆ کڕینی نوێترین ئامێرەکانیسامسۆنگ. زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی S24 کە بە گالاکسیAI کاردەکات، نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنایەتی دەکات لەئامێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ بەهۆی تەکنەلۆژیایزیرەکی دەستکرد کە ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە،بەتایبەتی لە پرۆسەی پەیوەندیکردن، وەرگێڕان،لێکۆڵینەوە، دروستکردنی تێبینی، نووسینی پەیام، ودەستکاریکردن و پرۆسێسکردنی وێنەکان”.

بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی دەستکەوتە نوێیەکەی، سامسۆنگبەردەستبوونی ئۆفەری تایبەتی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیSamsung.com و لە فرۆشگاکانی سامسۆنگ و پێشانگاکانیکۆمپانیاکە و پێشانگاکانی دابەشکەر و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانیداڕاگەیاند، بەردەستبوونی ئۆفەری تایبەتی ڕاگەیاند، کە کڕیارانیسامسۆنگ لە عێراق کە پێشوەختە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆزنجیرە نوێیەکەی S24 سوودمەند دەبێت لە چەندین سوودی زیادە، لەوانە نرخی گونجاو بۆ یادگەی دووانی، و گەرەنتی تەواوی دووساڵەی Samsung Care+ بۆ زیانەکان و چاککردنەوە، جگە لەبارگاویکەرەوەیەکی 65وات، و پارێزەرێکی بێبەرامبەر.

لە وردەکارییەکانی هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختەی ئامێرەنوێیەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 کە بە زیرەکی دەستکردپاڵپشتی دەکرێت، یەکەمین کڕیاران کە ئارەزووی بەدەستهێنانیمۆبایلی S24 ئەڵترا دەکەن دەرفەتی بەدەستهێنانی توانای یەکتێرابایتیان دەبێت بە بەهای 1,650,000دیناری عێراقی، جگە لەبارگاویکەرەوەیەکی 65 وات و پارێزەرێکی بێبەرامبەر و گەرەنتیSamsung Care+ بۆماوەی دوو ساڵ.

سەبارەت بەو کەسانەی کە دەستپێشخەری دەکەن بۆ حجزکردن و کڕینی مۆبایلی S24+ ئەوان ئەو نرخە گونجاوە وەردەگرن کەپێشکەشیان دەکرێت بە بەردەستکردنی مۆبایلەکە بە توانای 512 گێگابایت، بە بەهای 1,250,000 دیناری عێراقی. جگە لەبارگاویکەرەوەیەکی 65 وات و پارێزەرێکی بێبەرامبەر و گەرەنتیSamsung Care+ بۆماوەی دوو ساڵ.

هەروەها سامسۆنگ ئیمتیازی بەدەستهێنانی مۆبایلێکی 256 گێگابایت بە بەهای 1,000,000 دیناری عێراقی پێشکەش بەوکڕیارە یەکەمانە دەکات کە ئارەزووی کڕینی مۆبایلی S24 دەکەن، ئەمە جگە لە بارگاویکەرەوەیەکی 65 وات و پارێزەرێکی بێبەرامبەرو گەرەنتی Samsung Care+ بۆماوەی دوو ساڵ.

مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا چوارچێوەیەکی داهێنەرانەیتیتانیۆمی هەیە وەک یەکەم مۆبایلی گالاکسی کە تا ئێستا هەیبووە، ئەمەش پتەوی و تەمەنی درێژی ئامێرەکە زیاد دەکات. و پرۆفایلیزۆر باریکی مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا ئەزموونی مۆبایلەکە بۆجوڵە. و دیزاینی ڕێک و پێک و مۆنۆبلۆکی گالاکسی S24+ و گالاکسی S24 دیمەنێکی جوانکاری نایاب دەدات، بە شێوەیەکینەرم بەرگی پشتەوەی ئامێرەکە و چوارچێوەی لایەکانی بەیەکەوەدەبەستێتەوە. ڕەنگەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 ئیلهامیان لەکانزا خاکییەکان وەرگرتووە، کە کۆمەڵێک ڕەنگی سەردەمیانەیدابین کردووە. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا بە ڕەنگەکانیخۆڵەمێشی تیتانیۆم و ڕەشی تیتانیۆم و تیتانیۆمی ڤایۆلێت و تیتانیۆمی زەرد بەردەستە. لە کاتێکدا مۆبایلەکانی گالاکسی S24+ و گالاکسی S24 بژاردەی ڕەنگەکانی وەکو ئۆنیکس ڕەش، مەڕمەڕی خۆڵەمێشی، کۆبالت ڤایۆلێت، و زەرد پێشکەش دەکەن. هەر سێ مۆدێلەکە بە ڕەنگی تایبەتی زیادە بەردەست دەبن بەداواکردن لە ماڵپەڕی Samsung.com.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زنجیرەی گالاکسی S24 سەردانی ئەمبەستەرە بکەن:https://www.samsung.com/iq_ar/ یانhttps://samsungmobilepress.com/

 

- کۆتایی -

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوکاری کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:https://news.samsung.com/mena

 

 

هه‌واڵی گرنگ