خیسۆس كاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەلبژاردەی عێراق رایدەگەینێت ، ئەستەمە ڕێگری لە یاریزانان بكەین بچنە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وە ئامۆژگارییان دەكەین كە تەنها سەرنجیان لەسەر ئەو شتانە بێت كە دەیڵێین.
كاساس دەڵێت ، فشار دەخەینە سەر یاریزانەكان بە ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵانەی یاریزانەكە ئەنجامی دەدات، ئەمەش فشاری ناوخۆییە، بەڵام فشاری دەرەكی هاندەران دەبێت تەنها پاڵپشتی بێت.
وتیشی ، زۆربەی هاندەرانی عێراق پاڵپشتی تیپەكە دەكەن، ئەمەش ئەوەیە كە لە شەقامەكانی بەغدا دەیبینم.
باسی لەوەش كرد ، ئێمە لە ئینگلتەرا حەمادی و لە عێراق ئەیمەنمان هەیە، منیش جیاوازی لە نێوانیاندا نابینم، هەروەها من حەزم لە یاریزانێك نییە بەسەر یاریزانێكی تردا.
دەڵێت ، دەبێت هەموو هێڵەكان باشتر بكەین، هەموو كەسێك دەبێت بەرگری بكات كاتێك تۆپ لەدەست دەچێت تەنانەت هێرشبەریش
ئەوەیشی وت ، سەبارەت بە یاریكردنی ئیبراهیم بایش 90 خولەك چونكە یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهانی عەرەبی و دەتوانێت لە ئەوروپا یاری بكات چونكە وزەی جەستەیی هەیە و شایەنی ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بێت.
رایگەیاند ، كاتی ئەوە هاتووە عێراقییەكان بەختەوەری وەربگرنەوە، من لەگەڵ خێزانەكەم لە بەغدا دەژیم و دەمەوێت ئەو نیعمەتە بۆ گەلی عێراق بگەڕێنمەوە.
كاساس وتی ، مەسەلەی سەپاندنی یاریزان بەسەرمن درۆیە، هەركەسێك ئەم قسانە بكات درۆزنە، ئێمە یاریزان هەڵدەبژێرین، كاتێكیش یاریزانێكمان بەسەر سەپێنرا، دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و هەڵبژاردەی نیشتمانی بەجێدەهێڵین.
لەكۆتاییدا هیوای خواست ، هیوادارین دەستكەوتی ساڵی ٢٠٠٧ دووبارە بكەینەوە.