گرێکوێرەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گرێکوێرەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم!

بڕیاربوو ئەنجامدانی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ نەهێشتنی دوو مووچە و سێ مووچە و زیاتریش بێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە بودجەیەکی زەبەلاحی بۆ خەرجکرا و لە ساڵی 2017 ئەنجامدرا، بەڵام بەداخەوە تا ئەمڕۆش کە حەوت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنجامدانیدا هێشتا لیستی مووچەخۆرانی هەرێم پاک نەبۆتەوە و تا ئەمڕۆش یەکێک لە کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لیستی مووەخۆرانە.
ئەو لێدوانانەی خوارەوە زۆر ڕاستی دەخەنە ڕوو.
- عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەوداچون لە 8/11/2022 گوتی( دووموچەیی لە هەرێمی کوردستان نەماوە!)
- وەزارەتی دایی حکومەتی هەرێم لە بەرواری 19/3/2023 دەڵێت ( 4189 فەرمانبەر و خانەنشین بە شێوەی نایاسایی دوو موچە و سێ مووچەیان هەیە).
- تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت:( 000 198 هەزار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەخۆرای هەرێمدا هەیە!)
- سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت ( 160 هەزار فەرمانبەر بە یاسایی دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن).
- مامۆستا ئومێد محەمەد دەڵێت( لە بەغدا پێیان گوتین 100 هەزار ئێرانی و سوری و تورکی ناویان لە لیستی مووچەخۆرانی عێراقدا هەیە).

 

 

هه‌واڵی گرنگ