گەوهەرەڪانی مەزرای سروش
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەوهەرەڪانی مەزرای سروش


ئەودەمەی وردو درووست سەرنج دەدەین، بەرین و قووڵ ڕۆدەچین، بەنێو ئایاتی قورئانی پڕخێردا، ئەوجا خۆ دەدەینە بەر شنەی ئارامبوونەوەو، سەرحاڵی دەبێتە یارو ڕانما، هێواش یەواش بەرەو ڪەناری دامەزراوی و خۆبواردن لە هەر « خواری و خلیسڪان و ڪەوتنێ»، قوتارمان دەبێت.

خاوەنی مرۆڤایەتی «الله»، سوێند دەخوات بەو ڪۆتا پەیامەی ڪەوا بۆ خۆشبەتی مرۆڤایەتی دایبەزاندووە، ڪەوا لەوپەڕی تۆڪمەیی و دانیایی دایە: « يس ؤالْقُرْيَ‌نِ الْحَكِيمِ/ يس».
هەروا لەڕووی ڕێخستن و داڕشتنییەوە لە ترۆپک دایە، لە ڕووی بەڵگەو دانانی چارەسەری ڕیشەییەوە وا لە کەماڵ و تۆڪمەیە.
لەبەرئەوەی ئەو زاتەی ئەم قورئانەی دابەزاندووە، هەروا زاڵ و شکۆمەندو بەدەسەڵاتە «العزیز»، هەرواش نەرمونیان و بەبەزەیی و مهیرەبانە:

"تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ/ يس: 5"

 

هەڵبژاردنی دەستەواژەی «العزیز الرحیم»، زیاتر لە ئاماژەیەڪ دەگەیەنێت.

چونڪە «العزیز»، واتە زاڵ و سەرڪەوتوو، ڪە سام و ترس دەخاتە دڵانەوەو بۆ ترساندنی بەندەڪانە.
بەڵام لەگەڵیدا دەستەواژەی «الرحیم»ی هێناوە، ڪە واتای سۆزو میهرەبانی دەبەخشێت، ئەمەش بۆ دڵخۆش ڪردنیانە.

جا وەسف ڪردنی قورئان بە سیفەتی «الحڪیم»، لەبەرئەوەیە چوونڪە خواێڪ دایبەزاندووە ڪە سەرچاوەی زانایی و دانایی و حیڪمەتە.
ڪەوایە ئەوەی «عەزیز»ە، گەربێتوو «حەڪیم» نەبێت، ئەوا بەهۆی دەسەڵات و زاڵییەڪەیەوە تووشی «هەڵەشەیی و سەرڪێشی و سەرڪەشی» دەبێت، دەی ئەمەش ناتەواوی و نەنگی و کەموکوڕییە بۆی.

هەروەها گەر هاتوو «رەحیم» نەبوو، ئەوا «عەزیز»یەڪەی دەبێتە مایەی «تووندڕەوی و بێباڪی و بەڵا» بۆ بەندەڪانی.

ڪەوایە «ڕەحمەت» بەبێ «عززەت»، لاوازی و زەعیفیە.
وە دوور لە «حڪمەت» بوو ناتەواوی و نەقس و نەنگیە.
چونڪە نازانێ ئەوەی گرنگ و پێویستە، لەڪوێ دایبنێ، وە چۆن دایبنێ، وە ڪەی دایبنێ، وە چەند دابنێت؟

ګەوایە ئەم خەسڵەت و خاسیەتانە، تەواوڪەری یەڪترن، وە یەڪتری دەڕازێننەوەو تۆڪمەی دەڪەن.
وە هەرگیز «ڕەحمەتێڪ» چاڪەو خێری تیا نابێت بەبێ «عیززەت» و «حیڪمەت».
هەروەڪ خێر لە «عززەت»ێڪدا نابێت بەبێ «حڪمەت» و «ڕەحمەت».
هەرواش خێر لە «حڪمەتێڪ»دا نییە خاڵی بێ لە «عززەت» و «ڕەحمەت».

 

 

هه‌واڵی گرنگ