ئەوەی بەلامەوە گرنگە، بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئەم تەوژمە بەهێزو بەنرخەی «یەڪگرتوو»، لەسەری بدوێم و بنووسم، پەروەردەڪردن و پێگەیاندن و بارهێنانی تواناو وزەی توێژی زیندووی لاوانە بۆ ئەم سەردەم و قۆناخەی ئەمڕۆیان، وە پێشڪەش ڪردنیانە بە ڪۆمەڵگەی ڪوردەواری.
لە هەقیقەتدا ئا ئەمە شایستە ترین «خزمەتە» ڪەوا ئەم قوتابخانەیە ڪردوویەتی و دەیڪات هەم بە خودی لاوان، وەهەم بە گەل و نیشتمانی ڪوردان.
چوونڪە، پەروەردەڪردن و پێگەیاندن و بارهێنانی تواناو وزەی «لاوان»، بە ڪردەیی و بەو جۆرەی قۆناخ و ڕۆژگاری ئەمڕۆی نیشتمان دەیخوازێ، ڪارو ئەرڪێڪی ئێجگار سەخت و سەنگینە.
لەبەر ئەوەیە هەندێ هێز خۆیانی لێ لادەدەن، وە زۆر هێزی دیڪەش خۆیاندا لەقەرەی، بەڵام سەرڪەوتوو نەبوون تیایداو ڪەوتن و فەشەلیان هێنا.
جا ئەم خزمەتەی یەڪگرتوو، بە «گەل و نیشتمان»ـەڪەی، هەموو ئەوانەی لە ڪایەو سێڪتەرە جیاوازەڪاندا ڪارو خزمەت دەڪەن «زووتر، زیاتر، جوانتر»، هەست بەم ڕاستی و هەقیقەتە دەڪەن.
چوونڪە؛ ئەو توێژە زۆرو بەرینە، پاڪ و چاڪە بارهێنراوەی، ڪە یەڪگرتوو پێشڪەشی ڪردوون بە ڪۆمەڵگە، هەردەم بەم خەسڵتە مەزنانە دەناسرێنەوە:
ـ لە ڪارڪردن بە وردی و درووستی، ڕاپەڕاندنی ئەرڪ و بەرپرسیارێتیدا، نموونەن.
ـ لە ڕێزگرتنی یاساو پارێزگاری لێڪردن و، جێبەجێ ڪردنیدا پێشەنگن.
ـ لە «خۆبواردن» لە سەرپێچی و یاساشڪێنی و تاوان ڪردندا، سەرقەتارن.
ـ لە ناسین و سەندنی «هەق و ماف»ی خۆو دیگەران، وە پارێزڪاری لێڪردنیدا، دایم داڪۆڪیڪارێڪی مەدەنی سەرسەخت و کۆڵنەدەرن.
ـ هەروەڪ لە خزمەتڪردنی نازداران و بێنازان و هەژاراندا سەرقاڵ و ماندوونەناسن.
ـ وە لەپێناو ڕەوشت و نەریتی ڕەسەنی کوردەواری، هەردەم قەڵاو شوورەی سەخت و پتەوو مەحڪەم، بوون و هەن.
ـ وە بۆ بەهای بەرزی خێزان و، شڪۆی گرانبەهای مرۆڤبوون، ڪۆششڪاری، گیان فیدان.
جا لە هەقیقەتدا، گەر بهاتایە ئەم هێزو تەوژمە نەوعییە، لە وڵاتانی پێشڪەوتووی مەدەنیدا بوایە..
ئەوڪات ڕادەبەدەر زەمینەیان بۆ ساز دەڪرد، هاوڪاری و پشتیوانی تەواوو یاساییان لێ دەڪرد، ڕۆڵی سەرەڪیان پێ دەبەخشی، هەتاوەکو ئاست و ڕێژەی ئەم جۆرە نایابە لە خزمەتڪردنی خەڵڪ و وڵات، پەرەی زیاتری پێ بدایە.
چوونڪە «پەروەردەڪردن و پێگەیاندن و بارهێنانی تواناو وزەی لاوان»، بۆ قۆناخ و سەردەمی گەل و نیشتمانی خۆیان، لە چاڪترینی «وزەو هێزو سەروەی» نیشتمانییە، گەر بێتوو بە درووستی و سرووشتی، ڪەڵڪی لێ وەربگیرێت، بەدڵنیاییەوە خۆشبەختی بۆ هەموان فەراهەم دەهێنێت.