سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵ كردنی رەفح دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵ كردنی رەفح دەكات

 

 

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، نەتنیاهۆ فەرمانی بە سوپا كردووە ئامادەكاری بۆ چۆڵكردنی شاری رەفح بكەن، كە لە ئێستادا نزیكەی ملیۆنێك ئاوارەی فەڵەستینی تێدایە، دەشڵێن، چۆڵكردنی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییە دژی بزووتنەوەی حەماس.

نووسینگەی (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی چۆڵكردنی شاری رەفح رایگەیاندووە، چۆڵكردنی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییە دژی حەماس.

باس لەوەشكراوە، چوار لیوای هێزەكانی سەر بە حەماس لە شاری رەفەح بونیان هەیە، تاوەكو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەش ئەنجام نەدرێت، ناتوانرێت ئامانجەكانی جەنگ بەدیببهێنرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ