بۆ شەڕی غەززە .. بایدن، بێرنز ڕەوانەی میسر دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ شەڕی غەززە .. بایدن، بێرنز ڕەوانەی میسر دەكات

 

 

دوای ئەوەی ئیسرائیل رەتی مەرجەكانی بزووتنەوەی حەماسی دایەوە بۆ ئاگر بەست لە كەرتی غەززە، بڕیارە كۆشكی سپی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ڕەوانەی میسر بكات.

ماڵپەری ئاكسیۆس بڵاویكردۆتەوە، (جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریداوە (ویلیام بێرنز) ی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ڕەوانەی میسر بكات تاكو زنجیرە دیدارێك ڕێكبخات لەگەڵ بەرپرسان بەمەبەستی دۆسییەی دیلەكانی ئیسرائیل لای بزووتنەوەی حەماس و چۆنییەتی دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ گەیاندنی هاریكاری مرۆیی بۆ گەمارۆدراوانی كەرتی غەززە.

ئەمەو بڕیارە بێرنز لە رۆژی سێشەممە سەردانەكەی بۆ میسر دەست پێبكات و لەوێدا هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ.

هەروەها باس لەوەش دەكرێت كە ئیسرائیل مەرجێكی هەیە ئەویش ئەوەیە لەسەر بنەمای دانووستانەكانی دوو هەفتەی رابردووی پاریس ئامادەی دانووستانە لەگەڵ حەماس.

 

 

هه‌واڵی گرنگ