بەهۆی بۆردومانەكانی سەر غەززە، چەندین دیلی ئیسرائیلی بەركەوتوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی بۆردومانەكانی سەر غەززە، چەندین دیلی ئیسرائیلی بەركەوتوون

 

 

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، لەماوەی چوار رۆژی رابردوو ئیسرائیل بۆردومانی چڕی چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززەی كردووە، بەهۆیەوە زیان بەر دیلەكانی جولەكە كەوتووە.

بەپێی بەیاننامەیەك بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، سوپای داگیركەری ئیسرائیل بۆردومانی چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززەی بە چڕی كردووە، بەهۆیەوە (2) دیل كوژراون و (8) ی تریش بەسەختی برینداربوونە.

حماس باسی لەوەشكردووە، كە بریندارەكان ژیانیان لە مەترسیدایە، چونكە بەهۆی بۆردومانەكان ناوتوانن چارەسەری پێویستیان بكەن، بۆیە ژیان و مردنیان لە ئەستۆی ئیسرائیلە.

جێگەی باسكرنە تاكو ئێستا بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانی سەر غەززە چەندین دیلی ئیسرائیلی كوژراون و برینداربوونە.

 

هه‌واڵی گرنگ