ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (12/2) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (12/2) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (12/02)

1502 / هەڵمەتی (ئیسپانی) یەكان بۆ بەمەسیحی كردنی موسڵمانەكانی (غەرناتە) لەدوای هەرەس هێنانی دەوڵەتی ئیسلامی لە (ئەندەلوس) دەستی پێكرد.

1809 / لەدایك بوونی (ئەبراهام لینكۆڵن) ی سەرۆكی (16) یەمینی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا)، ناوبراو لەماوەی ساڵانی (1861 – 1865) سەرۆكی (ئەمریكا) بووە.

1815 / لەسێدارەدانی (یەحیا بەگی میری ڕۆست) لەلایەن (پاشای كۆرە)، چونكە ناوبراو زۆر دژایەتی (پاشای كۆرە) ی دەكرد.

1941 / بەكارهێنانی حەبی (پەنسلین) بۆ یەكەم جار بەمەبەستی چارەسەكردنی نەخۆشی، لەلایەن زانای (فەرەنسی) (ئەلێكساندەر فلمنج).

1942/ كۆچی دوایی شاعیری گەورەی كورد (سافی هیرانی).

1944 / (بەهائەددین نوری) بووە پارێزگاری (سلێمانی)، ئەو پیاوە گەشتەكەی (كلۆدیۆس جێمس ریچ) ی كردۆتە (كوردی).

1949 / تیرۆركردنی مامۆستا (حەسەن بەننا) دامەزرێنەری (كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین) ی (میسر) ی.

2005 / تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسی كارا (دلێر عەلی كەرەم) لەلایەن هێزەكانی (ئەمریكا).

2006 / (ئیبراهیم جەعفەری) بەسەرۆكی حكومەتی (عێراق) هەڵبژێردرا.

2007 / (تەها یاسین رەمەزان) ی جێگری سەرۆكی حكومەتی (بەعس) یەكان لەسەردەمی حوكمڕانی (سەدام حوسێن) بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردادرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ