x

X
13/02/2024 - 07:48
لەبارەی كێشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لێدوانی پێچەوانە دەدرێت

 

 

عێراق و ئەمریكا لێدوانی پێچەوانە دەدەن لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق باس لە خشتەی كشانەوەی هێزە بیانییەكان دەكات و پنتاگۆنیش دەڵێت: لەگەڵ لێژنەی هێزە عێراقییەكاندا باس لە كشانەوەی هێزەكانمان ناكرێت.

(یەحیا رەسول) وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕایگەیاندووە، ئەمریكاو عێراق لە كۆبوونەوەكانیاندا خشتەیەكی كاتیان داناوە بۆ كەمكردنەوەی چاڵاكییەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، تا ئەو كاتەی بە تەواوەتی كۆتایی بە ئەركەكانیان دێت لە ناوچەكەدا.

وتیشی: بۆ ئەوەی هیچ شتێك ئارامی گفتوگۆكانی عێراق و ئەمریكا تێكنەدات، كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ تەواوكردنی كارەكانیان بە زووترین كات.

ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕوونیكردەوە، ئەگەر هیچ پێشهاتێك روونەدات كۆبوونەوەكانمان بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراقدا بەردەوام دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، لێژنە سەربازییەكانی ئەمریكاو هیزەكانی عێراق لە كۆبوونەوەكانیاندا تاوتوێی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ناكەن لە عێراق و ناوچەكەدا.

بــەپــەلـــە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى فه‌رمیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردوه‌
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت