یانەی قاسم کشانەوەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند دوای روداوەکانی یاریەکەی قوەجەویە.
شەوی رابردوو لە یاری نێوان هەردوو یانەی قاسم و قوەجەویە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ ڤار لێدانێکی سزای بۆ قوە جەویە ئەژمار کرد ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی سەرۆکی یانەی قاسم بچێتە یاریگاوە و ناڕەزایەتی خۆی دەرببڕێت و یانەکەشی کشانەوە لە یاریەکە.
دواتر یانەی قاسم لە راگەیەندراوێکیدا کشانەوەی خۆیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند و ئاماژەیان بەوەداوە کە یانەکەیان بوونەتە ئامانجی ناوبژیوانان لە خولەکەدا.
دەشڵێن، لە یاری پێشووتریشدا لێدانێکی سزایان لە دژ ئەژمار کراوە کە دواتر سەلماندویانە دروست نەبووە، ئەوەش بووەتە شتێکی گاڵتەجاری چونکە تا ئێستا 15 خاڵیان لەدەستداوە بەهۆی بڕیارە هەڵەکانی ناوبژیوانانەوە.
لە کۆتاییشدا دوپاتیانکردەوە بەشداری هیچ یاریەکی خولی ئەستێرەکان ناکەن تا ئەو کاتەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی وەڵامیان دەداتەوە و رونکردنەوە لەسەر ناوبژیوانی ڤار دەدات.