ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی نێرگەلەوە دەگوازرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی نێرگەلەوە دەگوازرێتەوە

 

 

لەم دواییانەدا نێرگەلە كێشان بۆتە دیاردەیەكی بەربڵاو بەتایبەتی لەو كەسانەی كە جگەرە ناكێشن و بەتایبەت تر لە كافتریاو چێشتخانەكان، لەهەمووی سەیرتر چەند كەسێك بەیەكەوەو بەهاوبەشی یەك نێرگەلە دەكێشن و موشارەكە دەكەن لەنێوان یەكتری.

هەروەها بێ ئەوەی حیساب بۆ كەسانی دەوروبەر بكەن لە ئافرەتانی دووگیان و كەسانێك كە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیەو یان هەستیاریان هەیە.

بۆیە پێم باش بوو تیشكێك بخەمە سەر هەندێ لە زەرەرو زیانی نێرگەلە.

1. هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشی تەسك بوونەوەی بۆری هەناسەی درێژخایەن.

2. هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەكان (جەڵتەی دڵ).

3. هۆكارێكی گرنگە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سیەكان و دەم و زار.

4. زەرەری نێرگەلە كێشان زۆر زیاترە بەبەراورد بە جگەرەكێشانی ئاسایی، چونكە هەر جەلسەو دانیشتنێكی نێرگەلە لەنێوان (45) خوكەك تا سەعاتێك دەخایەنێت دەكاتە نزیكەی (100) جگەرە.

5. هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی. وەك سیل، كەڕوو، ڤایرۆسی هێرپز (تامیسكە) و كۆرۆناو ئەنفلۆنزا ... هتد، بەتایبەتی لە نێوان ئەوانەی كە بە چەندین كەس یەك نێرگەلە دەكێشن.

شایانی باسە كە بەكتریای سیل لە ژینگەیەك دەژی كە پلەی گەرمی لە نێوان (20 تا 45) پلەی سەدی دەژیت، بۆیە ئەو ئاوە گەرمەی كە لەناو قاعیدەی نێرگەلە بەكاردێت ژینگەیەكی لەبارە بۆ گەشەسەندنی ئەو بەكتریایەو دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی گواستنەوەی نەخۆشی سیل.

بۆیە پزیشك پێویستە لەهەر كەسێك كە سیلی لێ پەیدا بوو بپرسێت نێرگەلە دەكێشێت یان نا وە ئایا بە كۆمەڵ و چەند كەسێك بەیەكەوە یەك نێرگەلە دەكێشن، ئەو كات هەموو ئەو كەسانەی كە بەشدارن لەو نێرگەلە كێشانە دەبێ پشكنینی سیلیان بۆ ئەنجام بدرێت و هەروەها ئەو نێرگەلەیە دەبێت تێك بشكێنرێت.

(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوو دڵ)

 

 

هه‌واڵی گرنگ