كۆمەڵێك هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن هەیە :
1. خواردنەوەی بڕێكی زۆرو پێویست لەئاو لەنێوان ژەمەكان لەگەڵ خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو ڕاستەوخۆ پێش ژەمەكان، چونكە یارمەتی زوو تێر بوون دەدات.
2. خواردن بە هێواشی و جوینی بە جوانی و دوور كەوتنەوە لە خواردن بەپەلە.
3. لەكاتی خواردن سەیری مۆبایل و تیڤی و كۆمپیتەر مەكە لەبەر ئەوەی خەریك بوون بەو شتانەوە دەبێتە هۆی بڕێكی زۆرتر لە خواردن بخوێت.
4. خواردنی سووكە ژەمی تەندروست لە بری خواردنی شیرینی و نەستەلەو ساردەمەنی كە دەوڵەمەندن بە وزە وەك پیاڵەیەك چەرەز، میوەیەك، یا سەوزەی وەك خەیارو ترۆزی.
5. نووستنی باش و قووڵ لە شەوداو دووركەوتنەوە لە شەونخوونی.
6. وەرزشكردنی ڕۆژانە بۆ نموونە بەپێ ڕۆیشتن بۆ ماوەی یەك كاتژمێر یا زیاتر.
7. وازهێنان لە شەكری سپی و شیرینی و خواردنەوەی گازی و وزەبەخشەكان و شەربەتی گیراوەو شەربەتی فرێش و خواردنی سوێر.
8. خواردن بە كوڵاوی و برژاوی بخورێت نەوەك سوورەكراویی لەگەڵ بەكارهێنانی كەمترین بڕ لە زەیت یان ڕۆن لەكاتی ئامادەكردنی.
(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)