ڤیتامین B9 بۆ ئافرەتان سوودی چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیتامین B9 بۆ ئافرەتان سوودی چییە ؟؟

 

 

ترشی فۆلیك بە ڤیتامین B9 ناسراوە، بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و گەشەی خانەكان و كاركردنیان گرنگە، هەروەها بە یەكێك لە ڤیتامینە باشەكان دادەنرێت بۆ خانمانی دووگیان‌، چونكە هەر كاریگەرییەكی لاوەكی یان مەترسییەك كەمدەكاتەوە، كە رەنگە بەسەر منداڵەكەدا بێت.

فۆلیك ئەسید، گەرنەتەوێت بە شێوازی حەپ بیخۆی و بە زۆری لە سەوزەی گەڵا سەوز، فاسۆلیا، نۆك، گوێزو لە جۆرە جیاوازەكانی میوەدا هەیە، وەك: پرتەقاڵ، لیمۆ، مۆز، هەروەها ئەوانیش دەخرێنە ناو زۆرێك لە خۆراكە باشەكانەوە. وەك: دانەوێڵەو مەعكەرۆنی، كەمی لە خۆراكدا دەبێتە هۆی چەندین كێشەی تەندروستی، بۆیە باشترە لە سەرچاوە سروشتییەكانیەوە بیخۆیت،‌ بە پەیڕەوكردنی سیستەمی خۆراكی هاوسەنگ كە بتوانێت ئەو شتانە بۆ جەستە دابین بكات كە پێویستی پێیەتی، بەڵام ئەو كەسانەی بەدەست نەخۆشی گورچیلەو كەم خوێنییەوە دەناڵێنن پێویستە پێش خواردنی ‌رێنمایی پزیشك وەریبگرن، چونكە رەنگە ببێتە هۆی ‌‌حەساسیەت بەرامبەر بە حەپەكە، هەروەها زۆرێك لە حاڵەتەكان رەنگە پێویستیان بە خواردنی بڕێكی زۆر لەم ڤیتامینە هەبێت، وەك: ژنانی دووگیان یان شیردەر، هەروەها ئەو ژنانەی كە منداڵێكیان بووەو تووشی ئازاری بڕبڕەی پشت بوون‌، یان پلانیان هەیە بۆ دووبارە دووگیانبوون.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ