ئەگەر نان و سەموون نەخۆین، جەستەمان چی بەسەر دێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر نان و سەموون نەخۆین، جەستەمان چی بەسەر دێت ؟؟

 

 

پسپۆڕێكی خۆراك هۆشداریدایە ئەو كەسانەی بۆ دابەزاندنی كێش یاخود هەر هۆكارێك بێت دەستبەرداری خواردنی نان و سەموون دەبن، جەختی كردەوە كە دووركەوتنەوە لە نان و سەموون كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

پسپۆڕانی خۆراك دەڵێن: وازهێنانی یەكجاری لە خواردنی نان و سەموون كاریگەری راستەوخۆ دەكاتە سەر تواناو چاڵاكی بیرو هزرو هەستكردنی زیاتر بە ماندووبوون بەهۆی كەمبوونەوەی ڤیتامین В1 لە لەشدا، هەروەها دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڤیتامینەكانی PP كە پێویستە بۆ مێشك و В12 كە پێویستە بۆ توانای بینین.

پسپۆران هۆشداری دەدەن كە وازهێنان لە خواردنی نان و سەموون دەبێتە هۆی كەمی ترشی فولیك كە ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر لاوازبوونی سیستەمی بەرگری، ئەمە جگە لەوەی كە خواردنی نان و سەموون بەشێوەیەكی رێك و پێك دەبێتە هۆی چاڵاكبوون و تەندروست هێشتنەوەی كۆئەندامی هەرس.

هەروەها ئامۆژگاری هاولاتیانیش دەكرێت، هەوڵ بدەن زیاتر نان و سەموون رەنگ بۆرو تۆخ بخۆن، چونكە ئەم جۆرەی نان ڤیتامینەكانی B1 و E و ماددەكانی مەگنیسیۆم و فۆرسفۆڕی زیاتری تێدایە، هەروەها رێژەیەكی زیاتری ماددەی ئاسنی تێدایە كە پێداویستی رۆژانەی (78%) ی جەستە لە ماددەی ئاسن لە رێگەی نان و سەموونەوە پەیدا دەبێت، ئەمە جگە لەوەی كە رێژەیەكی باشی لە ڤیتامینەكانی B2 و PP و كالیسیۆمی تێدایە.

ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یاخود هەوڵی دابەزاندنی كێش دەدەن، باشترە رۆژانە نان و سەموون بۆر بەكاربهێنن بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی بەرزی ریشاڵی تێدایەو ئەمە وا لە مرۆڤ دەكات بۆ ماوەیەكی درێژ هەست بە برسیبوون نەكات، جگە لەوەش نابێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گلۆكۆز لە خوێندا.

 

هه‌واڵی گرنگ