شۆردنی دەموچاو پێویستییەكی رۆژانەیە، بەڵام لەڕووی زانسیتیەوە، رێژەییەو كاتەكەی بەپێی كەسەكان دەگۆڕێت و پێویستە رەچاوی بكەیت.
بەوتەی دكتۆر ستیڤانی ساكستۆن، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست، شۆردنی دەموچاو بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، چونكە پێستە مردووەكان لادەبات و چەوری زیادەی ژێرپێست پاكدەكاتەوە، بەڵام گرنگە كە زیادەڕەویشی تێدا نەكرێت.
بەوتەی ئەو پزیشكە، ئەو كەسانەی پێستیان چەورو زیپكاوییە، پێویستە رۆژانە دوو جار دەموچاویان بشۆن، جارێك لە شەوان و جارێك لە بەیانیاندا، بەڵام ئەو كەسانەی پێستیان وشكە، یان هەستیاری و ئەكزیماو سەدەفیان هەیە، پێویستە شەوان پێش نووستن تەنها یەكجار دەموچاویان بشۆن.
كەشتی نووح