بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی تازە، مێشكی مرۆڤ لەو كەسانەوە زیاتر شت فێردەبێت و زانیاری وەردەگرێت كە لێیانەوە نزیكەو خۆشیدەوێن.
بەپێی قسەی زانایانی بواری زانستی دەمار لە سوید، مێشكی مرۆڤ بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری لەلایەن ئەو كەسانەوە كە لێی نزیكن و خۆشیدەوێن، بەرنامەڕێژی كراوە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر زانست و زانیاری لەو كەسانەوە وەربگرێت كە بێگانەن و خۆشی ناوێن، ئەگەری ئەوە هەیە كەمتر بابەت و زانیاری و زانستی تازە وەربگرێت.
كەواتە باشتر وایە مرۆڤ گوێی خۆی بۆ ئەو كەسانە بكاتەوە كە لێیانەوە نزیكەو خۆشی دەوێن.