ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (4/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (4/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (04/03)

0976 / لەدایك بوونی مێژوونووسی گەورەی (میسر) ی (موحەمەد عەبدولڵا ئەحمەد) ناسراو بە (سوبحی)، ناوبراو یەكێكە لەمێژوونووسە گەورەكانی ئەو ووڵاتەو دانراوێكی زۆری هەیە كەبە نزیكەی (13) هەزار وەرەقە هەژمار دەكرێت.

1193 / كۆچی دوایی (سەڵاحەددینی ئەیوبی) سەركردەو پاڵەوانی (كورد).

1493 / دۆزەرەوەی (ئیسپانی) (كریستۆڤەر كۆڵۆمبس) لەمیانەی درێژەی گەشتەكەیدا گەیشتە (ئەمریكای باكوور).

1769 / لەدایك بوونی (موحەمەد عەلی پاشا) پاشای (میسر) و دامەزرێنەری خێزانی عەلەویەكان.

1880 / بۆیەكەم جار لەڕۆژنامەكاندا وێنە بەدەركەوت، ئەمەو بۆیەكەم جار ئەو وێنەیە لەیەكێك لەڕۆژنامەكانی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا) بڵاوكرایەوەو بووە سەرتایەك بۆ بەدەركەوتن و بڵاوبوونەوەی وێنە لەڕووپەڕی ڕۆژنامەكاندا.

1914 / بۆیەكەم جار لەمێژووی خۆیدا لەكارێكی دەگمەن و ناوازەدا دوو كۆرپەی چوار مانگی بەیەكەوە نووساو لەكردەیەكی نەشتەرگەریدا لە ووڵاتی (فەرەنسا) لێكرانەوەو سەركەوتنیشی بەدەست هێناو بووە سەرەتایەك بۆ لێك جیاكردنەوەی دووانە بەهۆی نەشتەرگەرییەوە.

1923 / شاری (سلێمانی) لەلایەن (ئینگلیز) ەكانەوە بۆردومانكرا.

1991 / هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی باشووری (عێراق) لەدژی دەسەڵاتی (سەدام حوسێن) ی سەرۆكی ووڵات، لەئاكامدا ڕاپەڕین لەسەرتاسەری عێراق (15) پارێزگای لەكۆی (18) پارێزگا گرتەوە، بەڵام ئەو ڕاپەڕینە هەرەسی هێنا.

 

هه‌واڵی گرنگ